راپۆرتی دووەم

بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا

ستۆپ

رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه‌ گه‌نده‌ڵی له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به‌هێزكردنی لێپرسینه‌وه‌ و رۆڵی یاسا به‌هاوكای دامه‌زراوه‌ی به‌خشینی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی ئه‌مریكی (NED) راپۆرتی وه‌رزی دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌، له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و راپۆرته‌ سود له‌ سه‌رنج و ره‌خنه‌ و تێبینی ده‌زگا حكومیه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و پسپۆرانی ئه‌و بواره‌ وه‌رگیراوه‌، كه‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زری یه‌كه‌م ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كه‌مانیان كردبوو، راپۆرتی ئه‌مجاره‌ له‌ژێر ناویشانی (هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ئاسۆی پرۆژه‌ چاكسازیه‌كان) ئاماده‌كراوه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناویشانه‌ په‌یوه‌ندی به‌و باسه‌ گه‌رمه‌ی نێو حكومه‌ت و شه‌قام و هاوڵاتیان هه‌یه‌ له‌باره‌ی چاكسازی، له‌و راپۆرته‌ هه‌وڵدراوه‌ جگه‌ له‌كۆمه‌ڵێك دیكۆمێنت و به‌دواداچونی میدیاكان له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشێلی یاسا، سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه‌  و هه‌وڵانه‌ی بۆچاكسازی خراونه‌ته‌ ڕوو كه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هاوكات كۆمه‌ڵێك سه‌رنج كه‌ رێكخراوی ستۆپ به‌ پشتبه‌ستن به‌ پسۆران و شاره‌زایانی بواری چاودێری حكومه‌ت و چاكسازی خراوه‌ته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت بۆ رێگا درێژخایه‌نه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.

ده‌بێت ئاماژة‌ بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌و به‌دواداچونه‌ میدیاییانه‌ی كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌ سه‌رجه‌میان پۆڵێن كراون و، به‌گوێره‌ی سورشتی به‌دواداچونه‌كان ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌. هیوادارین ئه‌و راپۆرته‌ ببێته‌ به‌شێك له‌هه‌وڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی رۆڵی داموده‌زگاكانی لێپرسینه‌وه‌ و سه‌روه‌ركردنی یاسا له‌كوردستان.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپۆرتەکە کلیک لەسەر بەرگەکە بکە:

https://drive.google.com/file/d/0B8aBSkY6LcuqbEoyNXBVenFkbGM/view

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.