“چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێت”

“چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌كرێت”
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت پێشبكه‌ون سه‌یری ته‌نزانیا بكه‌ن!

وەرگێڕانی : ئەیاد فەهمى

“جون بومبی ماغوفولی”سەرۆکی وڵاتی تەنزانیایه، یەکێکە لەو سەرۆکانەی بەوتە و کردار دژی گەندەڵی و گەندەڵکارەکان بۆتەوە بەجۆرێک نزیکەی ۱۰هەزار فەرمانبەری لەکارەکانی دوورخستۆتەوە بەهۆی کاری ساختە و گەندەڵیەوە.
لەکاتی هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۱٥ دا چەندین بەرپرسی باڵای لادا لەسەر کارەکەی لەوانە سەرۆکی دەستەی نەزاهە و بەڕێوبەری باج..!
ژمارەی وەزیرەکانی لە ۳۲ وەزیرەوە کەم کردەوە بۆ ۱۹ وەزیر، بەهەموو وەزیرەکانی وت: سامان وداهاتی خۆیان ئاشکرابکەن، ئەگینا لەسەر کار لایان دەدات.
بڕیاریدا بەبێ پرس و ڕەزامەندی ئەم وەزیرەکان نەچنە دەرەوەی وڵات بۆ گەشتکردن ئەم وای دەبینێت کەئیشی گرنگی ئەمان لەناو وڵاتدایه نەک لەوڵاتانی دەرەوە.
بڕیاریدا ئاهەنگی ڕۆژی سەربەخۆیی ڕابگرێت و پارەکەی خەرج بکرێت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نەخـۆشی کـۆلێـرا .
وەفدەکانی ناباتە ئوتێلە گرانبەهاکان ژمارەی وەفدەکان پێش ئەم ٥۰ کەس دەبوون بەڵام ئەم کەمی کردەوە بۆ٤ کەس ! لەسەردانێکی لەناکاودا چووە یەکێک لەنەخۆشخانەکان بینی نەخۆش لەسەر زەوی دانراون، بۆیه بڕیاریی دا بەلادانی سەرجەم بەرپرسەکانی نەخۆشخانەکە و تەنها مۆڵەتی یەک هەفتەی دا بە ستافە تازەکە کەشتەکان چاک بکەن لەماوەی سێ ڕۆژدا هەموو کارەکانیان چاکكردەوە …!
ئاهەنگی کردنەوەی پەرلەمان کەبڕی ۱۰۰هەزار دۆلاری تێدەچوو کەمی کردەوە بۆ ۷هەزار دۆلار و بڕی پارەکەی تری بۆ کەرتی تەندرووستی خەرج کرد
ئەو کەسانەی کەعارەبانەی ٤بە٤ یان پێبوو بۆ کارکردن هەموویانی لێوەرگرتن و دواتر فرۆشتی و بەئۆتۆمێلی جۆری توێوتا حەقی بۆ کردنەوە، ئەم سەرۆکە بەهەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی گەندەڵی بووەوە وەک چۆن پەیمانی بەدەنگدەرانی دابوو …!
* چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی نه‌به‌باسكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت، نه‌به‌قسه‌ی زل و دانیشتنی بێمانا و دوور و درێژ و نه‌به‌سه‌ردانی حزب و لایه‌نه‌كان، به‌ڵكو به‌كرداردڵسۆزانه‌ و به‌شێوه‌ ته‌نزانیا ئه‌كرێت، هه‌رچی سه‌رۆك و به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ هه‌یه‌ خوا بیكات به‌قوربانی سه‌رۆكی ته‌نزانیا.

سەرۆک دەبێت وابێت نەک جێژ لەبرسیەتی خەڵک ببینێت، خۆی و دارو دەستەی وەک فیرعون بن و لە ٣٠ ملیار بەرمیل نەوتی ژێر زەوی تەنیا ١ یەک بەرمیل نەوت بەڕەوا نەبینێت بۆ خۆ گەرم کردنەوەی خێزانەکان لە سەرمای زستان

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.