چارەسەر بەڕاست کردنەوەی بڕیارە هەڵەکان دەکرێت

هۆگر عومەر

سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم رۆژانە لە رێگەی راگەیاند و پرێس کۆنفرانسی رۆژنامەوانی تەنازول لە مافە رەواکانی کوردستان دەکا، ئاخر لە پای چی ئایە بارو دۆخی دارایمان خراپە, یاخود بارودۆخی سیاسیەکان ئەم بارە بەهۆی چەند یاسا و بریاری هەلەی حزب و حکومەت خولقاوە ئێستا رۆژانە تەوژم و بلقەکانی بەدیار دەکەوێت, چارەسەری ئەم دۆخە بە راست کردنەوەی بریارە هەڵەکان دەکرێت نەک تەنازول کردن وەک:

١. هەلوەشانەوەی خانەنشینی ناسایی نا هاوسەنک ,سەیرە لەم هەرێمە زیاتر ١٠٠٠ خانەنشینی پلە تایبەت هەیە کە مانگانە موچەیان٦٠٠٠٠٠٠٠٠٠ شەش ملیار دەکا.

٢. هەلوەشانەوەی فەرمانبەرانی نایاسی واتا ئەوفەرمانبەرانەی کە لەسەر میلاکی حکومی دامەزراون کار بۆ کەس و دامەزراو حزبیەکان دەکان بۆیە ئەمانە بوون بە بار لەسەر حکومەت .

٣. رێکخستنی راژەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی هاوسەنگ و لەبار و بەدواداچون بۆ پلە و مەرتەبەی هەر فەرمانبەرێک بەجۆرێکە دامەزراندن بە پلەی ١و٢و٣ موچەیان بەرز کردۆتەوە بەجۆرێکە فەرمابەر هەیە گەر سالانی خزمەتی لەگەل تەمەنی بەراورد بکەی دەرئەنجامی سەیر هەیە ,بەجۆرێکە لە تەمەنی ١٠ سالان کۆلیژی تەواو کردوە و داشمەزراو, لە بوار سەربازی ئەمە تیبینی کراوە .

بۆیە چاک کردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە و چەندین خاڵی تر.. وادەکات خەرجیەکان کەم ببنەوە و نزیک ببێتەوە لە داهاتی ناوەخۆ، بۆیە چاک کردنی بار و دۆخی دارایی ناوەخۆ زۆر گرنگتر لە %١٧ عێراق چونکە ئەم بارەی ئێستای کوردستان گەر بودجەی١٠٠ % بنێرت بەم شیوەیە بەش ناکات، ئێستا کاتی بریاری جددی لە لایان حکومەتی هەرێم دەربچێت کە دوور بێت لە ئینتمایەی حزبی و کەسی تا سەرکەوین لەم شەرە چارەنوسە .

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.