رێکخراوی ستۆپ سمینارێک لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی موچە و پرسی چاکسازی لە نێوان ھەرێم و بەغدا سازدەکات

میدیای رێکخراو
رۆژی یەکشەممە ١٢ / ١١ / ٢٠١٧ لەھەولێر رێکخراوی ستۆپ گفتوگۆیەکی کراوەی بەرێوەبرد لەبارەی ئاسۆی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و پرسی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی چاکسازی لە لیستی موچەخۆران.
لە دیدارەکە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگا و شارەزایانی ئابوری و یاسایی و دەستوری و چالاکانی مەدەنی و ھاوکات راوێژکاری سیاسی نوسینگەی یۆنامی لەھەولێر بەشداربوون.
زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سمینارەکە گوتی پێویستە حکومەتی ھەرێم بەر لەوەی بەغدا چاکسازی بەسەر بسەپێنێت خۆی ئەنجامی بدات.

ھەروەھا گوتی لەنێوان بیرۆکەی حکومەتی کاتی و مانەوەی حکومەتی ئێستا دەکرێت ئەو حکومەتەی ئێستا بمێنێتەوە بەڵام بە کۆمەڵێک تەعدیل و گۆڕانکاری لە وەزیرەکان
زانا رۆستایی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد “قۆناغی ئاییندە لەبەرژەوەندی خەڵک دەبێت و گەندەڵکاران زەرەرمەند دەبن”

نەوزاد رەسوڵ- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سمینارەکە گوتی چیتر بەشێوەی رابردوو حکومەتداری لە کوردستان ناکرێت و بەغدا بەو شێوازە مامەڵە لەگەڵ ھەرێم ناکات. و پێویستە دامەزراوەکانی چاودێری و لێپرسینەوە و پەرلەمان رۆڵی خۆیان بگێرن بۆ نەھێشتنی گەندەڵی
وتیشی “دەبێت رۆڵی زیاتر بە نوێنەرانی کورد لە بەغدا بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”

Image may contain: 4 people, people sitting

Image may contain: 7 people, people sitting and indoor

Image may contain: 3 people, people sitting

Image may contain: 3 people, people smiling, people sitting and indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.