له‌باره‌ی لێبوردنی گشتی و پڕۆژه‌ پێشكه‌ش كراوه‌كان به‌ په‌ڕله‌مان

له‌باره‌ی لێبوردنی گشتی و پڕۆژه‌ پێشكه‌ش كراوه‌كان به‌ په‌ڕله‌مان

دانا دارا حسێن*

زانراوه‌ كه‌ لێبوردنی گشتی هۆكارێكه‌ بۆ كۆتایی هێنانی بڕیاری دادگا له‌سه‌رجه‌م تاوانه‌ ناسراوه‌كان به‌ (الجرائم الاصلية او التبعية او التكميلية) , واتا تاوانه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ و كۆتایی پێ‌ ده‌هێنێت,هه‌روه‌ها بڕیاری ئیدانه‌ و هه‌موو ڕێكاره‌كانی سكاڵا كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌تا دادگایی كردن و وه‌رگرتنی پله‌ی كۆتایی بڕیاره‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ .
لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت , به‌ڵام ناساندنی به‌ گشتی مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ سه‌رجه‌م تاوانه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ به‌بێ‌ هه‌ڵاواردن (استثنا‌ء) به‌ڵكو وه‌ك له‌ كۆی یاساكانی لێبوردنی گشتی دا هاتوه‌ هه‌ڵاواردن بۆ كۆمه‌ڵێك تاوان ده‌كرێت .
كه‌واته‌ ده‌توانین بڵیین كه‌ لێبوردنی گشتی بریتیه‌ له‌ ( وه‌ستاندنی ته‌واوی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان دژی تاوانبار یان تۆمه‌تباران به‌ پێی یاسایه‌ك كه‌ له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ ده‌رده‌چێت , كه‌ ته‌نها تاوانه‌كه‌ لا ده‌بات یان سوكی ده‌كات به‌بێ‌ ده‌ستكاری مافه‌ كه‌سیه‌كان و داواكاری به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ )
واتا لێبوردنی گشتی مافه‌ كه‌سیه‌كان و داخوازی به‌و مافانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیان له‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند بكه‌نه‌وه‌ .
ئاشكراشه‌ كه‌ لێبوردنی گشتی تاوانه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ به‌ پێی مادده‌كانی 150 و 154 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ژماره‌ 111ی ساڵی 1969 ی هه‌مواركراو و سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش دا به‌ پێی مادده‌ی 305 له‌ یاسای ( بنه‌ماكانی دادگایی سزایی ژماره‌ 23 ی ساڵی 1971ی هه‌مواركراو ) , به‌ڵام لێبوردنه‌ گشتیه‌كه‌ سنورداره‌ وه‌ك له‌ پڕۆژه‌ یاساكاندا دیاره‌ و په‌یڕه‌وی سیسته‌می هه‌ڵاواردنی كۆمه‌ڵێك تاوان ده‌كرێت .
له‌م نوسینه‌دا له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ پرسه‌كه‌ و ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی پێشكه‌ش كراون ده‌كه‌م :
1-یاسای ژماره‌ 4ی ساڵی 2007 له‌ به‌رواری 10/4/2007
2-یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2012 له‌ به‌رواری 4/6/2012
3- وه‌له‌ عێڕاقیش به‌یاسای ژماره‌ 19ی ساڵی 2008 و دواهه‌مینیشیان به‌ یاسای ژماره‌ 27ی ساڵی 2016 له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌رچوه‌ .
-پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م به‌ ژماره‌ 17 له‌ 22/9/2014
-پڕۆژه‌ی دووه‌م به‌ ژماره‌ 24 له‌ 18/9/2014
-پڕۆژه‌ی سێیه‌م به‌ ژماره‌ (-) له‌ 6/11/2017

•پاڵنه‌ره‌كانی ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی له‌ ئێستای هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ سزا ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر تاوانكاردا ناتوانێت هه‌ر خۆشی لێبوردن له‌ تاوان بكات , بۆیه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان دانراوه‌ به‌ڵام به‌ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی نابێت كه‌ ده‌خاله‌ت له‌ ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بكات و فه‌لسه‌فه‌ی سزادان له‌ ماناكه‌ی خۆی خاڵی بكاته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ سزادانی تاوانبار و ته‌مێ‌ كردنی ئه‌وانی دیكه‌ .
بۆیه‌ ده‌توانیین بڵیین كه‌ پڕۆژه‌كانی ئه‌م خوله‌ له‌ په‌ڕله‌مان به‌م پاساوانه‌ پێشكه‌ش كراون :
1- كۆمه‌ڵێك حوكم دراو له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی دادوه‌ریه‌وه‌ سزا دراون كه‌ پێویست ده‌كات ده‌رفه‌تی دیكه‌یان پێ‌ بدرێت , وه‌ك ده‌شزانین كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ند كراون .
3-قه‌ره‌باڵغی خانه‌كانی چاكسازی له‌ سه‌رجه‌م بیناكانیان به‌ شێوه‌یه‌ك ئێستا حوكم دراوان ژماره‌یان له‌ 4500 كه‌س زیاتره‌ و ده‌توانیین بڵێین شوێنه‌كانیان نه‌گونجاوه‌ بۆ ئه‌ركی چاكسازی تیایدا و زۆربه‌یان چاوه‌ڕوانی وه‌ها لێبوردنێك ده‌كه‌ن .
1-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌كه‌سی حوكم دراو له‌ یاساكانی لێبوردنی گشتی دا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت به‌ڵام پێویسته‌ كه‌ دۆخی قوربانیه‌كه‌ و كه‌س و كاری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگا و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئه‌م كاره‌ تاوانكاریه‌ خستۆتیه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت , چونكه‌ داواكارانی مافی كه‌سی پایه‌ی سه‌ره‌كی داوا جه‌زائیه‌كانن .
2-پێویسته‌ په‌ڕله‌مان ئامارێكی وردی له‌به‌رده‌ستدا بێت له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ ( ڕاگیراوان , حوكم دراوان , مادده‌كانیان , سودمه‌ندبوان و گه‌ڕاوه‌كان بۆ تاوان دوای سود مه‌ند بون ) .
3-سه‌رنج و پێشنیاری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌ربگیرێت به‌تایبه‌ت ( ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری , وه‌زاره‌تی كار , چاكسازیه‌كان , ڕاپۆڕتی ڕێكخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌ندیه‌كان , …) .
4-هه‌بونی داواكاری نوسراوی لێخۆشبونی داواكارانی مافی كه‌سی له‌و دۆسیانه‌ی كه‌ لێبوردنی گشتی ده‌یان گرێته‌وه‌ .
ڕاپۆڕتی ئیداره‌ی چاكسازیه‌كه‌ و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر به‌ندیه‌كه‌ كه‌ چاك بونی بسه‌لمێنێت .
7-دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه‌ ساڵانێكه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌ڕله‌مان و داواكاری گشتی و دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ پێیه‌وه‌ خه‌ریكن نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێبوردن بیان گرێته‌وه‌ .
9- حوكم دراوان به‌ غیابی كاره‌ساته‌ كه‌ لێبوردن بیان گرێته‌وه‌ .
11-پێشنیار ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه‌ ده‌رچوو ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ بكرێت و ده‌نگی پێ‌ بدرێت به‌ناوی ( سیسته‌می چاكسازی به‌دیل ) و به‌خێرایی له‌ چاكسازیه‌كان جێبه‌جێ‌ بكرێت.
•هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌ یاساكان
مادده‌ی یه‌كه‌م :
لێبوردنی گشتی حوكم دراوان ( به‌ندكراو + ده‌ست به‌سه‌ركراو ) ده‌گرێته‌وه‌ به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ , كه‌ دۆسیه‌كانیان پله‌ی كۆتایی وه‌رگرتبێت یان نا , به‌بێ‌ زیان گه‌یاندن به‌ به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ده‌نی یان به‌رزه‌فتكاریان به‌ مه‌رجی بونی ئاشته‌وایی له‌ دۆسیه‌كه‌یاندا .
سزای ئه‌وانه‌ی حوكمی له‌سێداره‌دان دراون به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه‌ هه‌بێت و هاوپێچی دۆسیه‌كه‌ی كرابێت , كه‌م ده‌كرێته‌وه‌ بۆ سزای هه‌تاهه‌تایی .
مادده‌ی سێیه‌م :
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌بێت له‌سه‌ر :
2-ئه‌وانه‌ی به‌تاوانی سه‌رپێچی ڕاگیراون و دۆسیه‌كانیان له‌ دادگادایه‌ و ئاشته‌وایی و ڕێكه‌وتن له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه‌ كراوه‌ .
مادده‌ی چواره‌م :
لێبوردنی گشتی ئه‌م تاوانانه‌ی خواره‌وه‌ ناگرێته‌وه‌ :
1-ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌ق نوس كراون له‌ یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ژماره‌ 10ی ساڵی 2005 .
3-بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان .
4-تاوانه‌كانی بازرگانی به‌ مرۆڤ و به‌ پارچه‌كانی جه‌سته‌یه‌وه‌ .
5-تاوانی ڕفاندن كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ون بون یاخود مردن یان ناتوانایی جه‌سته‌یی و عه‌قڵی قوربانیه‌كه‌ی لێكه‌وتبێته‌وه‌ .
6-تاوانه‌كانی ئیختیلاس و دزینی ماڵی گشتی و به‌هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی .
7-تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ .
8-تاوانی ساخته‌كردنی دراو و به‌ڵگه‌نامه‌كان .
11-تاوانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست .
13-تاوانه‌ ئابڕوبه‌ره‌كان وه‌ك ( زینا , زینای مه‌حره‌م , ده‌ست درێژی سێكسی , نێربازی ) .
15-ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه‌ سود مه‌ند بون له‌ لێبوردنی گشتی یاخود تایبه‌ت و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی ئه‌نجامدانی تاوان .
ئه‌و حوكم دراو و ڕاگیراوانه‌ی كه‌ به‌ تاوانه‌كانی تیرۆر به‌ند كراون و وته‌كانیان به‌ زۆر وه‌رگیراوه‌ یان له‌سه‌ر ڕاپۆڕتی هه‌واڵده‌ری نهێنی ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ , ده‌توانن داوا بكه‌ن كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كه‌وه‌ له‌ له‌ مادده‌ی دواتر باس كراوه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ په‌ڕاوه‌كانیاندا بكرێت .
مادده‌ی نۆهه‌م :
مادده‌ی ده‌یه‌م :
ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ ئه‌و كێشانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێش ده‌رچونی ئه‌م یاسایه‌ ڕویانداوه‌ و ئاشته‌واییان تیادا كراوه‌ .
مادده‌ی یازده‌هه‌م :
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ڕێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی ئه‌م یاسایه‌ ده‌رده‌كات .
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ كه‌ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن .
مادده‌ی سیازده‌یه‌م :
هۆكاره‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایه‌

 


*ڕاوێژكاری په‌ڕله‌مانی كوردستان

 

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.