رێکخراوی ستۆپ یەکەم سایتی تایبەت بە روبەروبونەوەی گەندەڵی ڕادەگەیەنێت

میدیای رێکخراوی

بەبۆنەی رۆژی جیھانی روبەروبونەوەی گەندەڵی ٩ / ١٢ رێکخراوی ستۆپ یەکەم سایتی تایبەت بە پرسەکانی گەندەڵی دەخاتەکار.

ئاری عەبدوللا بەرپرسی سایتەکە لەمبارەیەوە رایدەگەیەنێت “سایتی (stopac.org) کە لەلایەن رێکخراوی ستۆپ بەرێوەدەبرێت کار لەسەر پرسی گەندەڵی و پرۆسەی چاکسازی دەکات”.

ناوبراو راشیگەیاند،” داوا لە توێژەران و میدیاکاران و نوسەران و چالاکانی مەدەنی دەکەین پاڵپشتی سایتەکە بکەن بۆ ئەوەی ببێتە سەکۆیەک بۆ ڕوبەروبونەوەی گەندەڵی و تاوتوێکردنی پرسی چاکسازی لە کوردستان و فشار دروستکردن لەسەر حکومەت بۆ ئەنجامدانی چاکسازی”.

وتیشی،”بەشێکی تری کاری سایتەکە پاڵپشتی کردنە لە کاری رێکخراوە مەدەنیەکان و بڵاوکردنەوەی کارو چالاکیەکانیان”.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

1 کۆمێنت

  1. شوانە گوتنەکان

    سەرکەوتوو بن براکانم هەمیشە پشتیوانتانم

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.