ئەنجامی راپرسیەك لەبارەی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان

لەلایەن رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی  ئەنجامدراوە

بەبۆنەی رۆژی جیهانی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی بڵاویدەكاتەوە

9ی دیسمبەری 2017

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپرسیەكە كلیك لەسەر بەرگری راپرسیەكە بكە:

Mockup 2

 

پوختە

بەمەبەستی وەرگرتنی بۆچونی هاوڵاتیان لە بارەی پرۆسەی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و پرسی پێشخستنی چاكسازی (رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی) لە سنوری پارێزگای هەولێر لە نێو چین و توێژە جیاجیاكان  (500) فۆڕمی بڵاوكردەوە و (483) فۆڕم بەتەواوی گەڕێندرایەوە، راپرسیەكە لە ماوەی 1/8/2017 تاوەكو 5/12/2017 ئەنجامەكان بەمشێوەیەی خوارەوە بوو:

 

4

5

6

7

8

9

10

11

راسپاردەکان

بۆ پرسیاری یەکەم

وەک لە رێژەکە دەردەکەوێت زۆرینەی ئەوانەی بەشداریان لە راپرسیەکە کردووە پێیان وایە حکومەتی ھەرێم سەرکەوتوو نەبوە لە ئەنجامدانی چاکسازی، بۆیە لەو چوارچێوەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی چاکسازی سەرکەوتووبێت ئەو ھەنگاوانە بە پێویست دەزانین

١- چاکسازیەکانی حکومەت لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی ھەمەلایەنە بەرێوەببرێت، بەشێوەیەک ئەولەویات دیاریبکرێت لەگەل سەقفی زەمەنی جێبەجێکردنیان، بە دامەزراوەیی کردنی پرۆسەی چاکسازی لەجێ ی دروستکردنی لیژنەی جۆراوجۆر.

٢- کاراکردنی رۆڵی پەرلەمان لە پرۆسەکە بۆ ئەوەی بتوانێ وەک دەسەڵاتی چاودێری رۆڵی خۆی بگێرێت.

٣- وردبینی کردنی دروست لە موچەخۆران و قۆناغی دوەمی تۆماری بایۆمەتری فەرمانبەران بەجۆرێک فەرمانبەرانی نایاسایی و خانەنشینانی نایاسایی دەربھێندرێن.

٤- دروستکردنی ئەنجومەنی راژە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە میلاکاتی حکومەت بکات.

٥- پەسەندکردنی بودجەی ساڵانە بۆ رونکردنەوەی داھات و خەرجیەکان.

٦- سزادانی گەندەڵکاران و پێداچونەوە بەو یاسایانەی کە ھۆکار دەبن بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی.

لەبارەی پرسیاری دووەم

زۆرینەی بەشداران پێیان وایە حیزب گەورەترین بەربەستە لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی، ئێمە ئەو راسپاردانە دەخەینە ڕوو بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی حیزب:

١- پێویستە حیزبەکان دەستێوەردان کەمبکەنەوە لە کاروباری حکومەت و رێز لە رۆڵی حکومەت بگرن.

٢- ھەنگاوەکانی چاکسازی بە ففتی ففتی دابەشنەکرێت لە نێو حیزبەکانی حکومڕان.

٣- رێگری کردن لە حیزبەکان لەوەی بتوانن کاری بازرگانی بکەن.

لەبارەی پرسیاری سێ یەم

تایبەت بە زیادکردنی باج و رسومات وەک بەشێک لەپرۆسەی چاکسازی زۆرینەی بەشداران پێیان وایە ئەو زیادکردنە خراپە، بۆیە پێشنیاردەکەین:

١- پەرلەمانی کوردستان ئەو باج و رسوماتانە ھەڵوەشێنێتەوە کە بەبێ بریاری پەرلەمان زیادکراون.

٢- راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان داھات و موچەی ھاوڵاتیان لەگەڵ ئەو باج و رسوماتەی دەخرێتە سەریان.

٣- زیادکردنی باج و رسومات لەسەر کۆمپیانیا گەورەکان بەتایبەت کە بەھۆی یاسای وەبەرھێنان زۆرینەیان بەخشراون.

سەبارەت بە پرسیاری چوارەم

زۆرینەی بەشدارانی راپرسی پێیان وایە رێگری سیاسی ھۆکارە بۆ ئەوەی کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکان یەکلانەبێتەوە, بۆیە پێشنیار دەکەین:

١- دانانی دادوەران لەسەر بنەمای حیزبایەتی نەبێت و، دەرفەتی یەکسان دروست بکرێت بۆ ئەوانەی دەیانەوێ ببنە دادوەر، ھەروەھا دەست واڵاکردنیان و پاراستنیان لە ھەرەشەکان.

٢- پاڵپشتی کردنی زیاتری داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی و دیوانی چاودێری دارایی لە رێگای ھەموارکردنەوەی یاساکانیان و پێدانی رۆڵی زیاتر، ھەروەھا دروستکردنی بۆردی باڵا لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی کەیسەکانی گەندەڵی زوو یەکلابکرێنەوە.

سەبارەت بە پرسیاری پێنجەم

زۆرینەی بەشداران دروستکردنی دادگایەکی تایبەتمەند بە کەیسەکانی گەندەڵی بەپێویست دەزانن بۆیە داوادەکەین ئەو دادگایە دروستبکرێت.

سەبارەت بە پرسیاری شەشەم

زۆرینەی بەشداران پێیان وایە کەرتی نەوتی کوردستان بە ناشەفافی بەرێوەدەچێت، بۆیە پێشنیاردەکەین:

١- سندوقی داھاتە نەوتیەکان بەخێرایی دروستبکرێت.

٢- دەستی دیوانی چاودێری دارایی واڵابکرێت بۆ وردبینی کردن لە گرێبەستەکانی نەوت و داھاتەکان و چۆنیەتی خەرجکردنیان.

٣- رۆڵی پەرلەمان کاراتر بکرێت لە پرۆسەی چاودێریکردنی کەرتی نەوت.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.