پێشمەرگە… تێپەڕاندنی قۆناغی میلیشیا

كوردى – English

*مەحموود یاسین کوردی
بە پێی یاسای ژمارە (١٧) یاسای حیزبەکانی ھەرێمی کوردستان- عیراق کە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٣ پەسەند کردووە لە ماددەی دوازدە لە برگەی سێییەم چالاکی حیزبی لە نێو ھێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش قەدەغە دەکات، بەڵام لە دوای دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو دۆخە سیاسی و حیزبییەی لە شاخ ھەبوو گوازراییەوە نێو شارەکان، لایەنەکانی نێو بەرەی کوردستانی بە تایبەتی پارتی و یەکێتی بەردەوامیان بە ھێشتنەوەی ھێزە چەکدارییەکانی خۆیاندا لە ژێر ناونیشانی جیاجیا سەرەرای ئەوەیە لە کابینەی یەکەمەوە تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ھەبووە، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش وەکو میلیشیایەکی حیزبی ماونەتەوە لە چوارچێوەی ھێزێکی نیشتمانی رێکنەخراون.
میلیشیا سوکایەتی نییە
ئەگەرچی ناوی پێشمەرگە پیرۆزی و رێزێکی تایبەتی لە لای خەڵکی کوردستان و بگرە جیھانیش ھەیە، بەڵام حاڵەتی “میلیشیا” بۆ دیاردەیەکی چەکداری لە دەرەوەی دەستوور و یاسا لە دەرەوەی کۆنترۆلی دەوڵەتن ئەگەر سەیری مێژووی ھێزی پێشمەرگە تاوەکو رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر حاڵەتی میلیشا بە سەر پێشمەرگە جێبەجێ دەبێت، چونکە لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر کە بەھۆی شەڕی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەشێک لە ھێزەکانی پێشمەرگە پاشەکشیان پێکرا بە بڕیاری حیزب لە دەرەوەی بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگەو فەرماندەیی گشتی ھێزەکانی پێشمەرگە ھەر دوو لیوای پیادەی یەک و دوو پێشمەرگە ھەڵوەشایەوە تاوەکو رۆژی ٢٤/١/٢٠١٨ دوای تێپەڕین ١٠٠ بە بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دوو لیوایە یەکی گرتەوە. بۆیە دەستەواژەی میلیشیا سوکایەتی و بێ رێزی نییە بەڵکو پێناسەکردنی واقیعێکی سەربازییە لە ھەرێمی کوردستان.
پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری
لە دوای رووخانی رژێمی عێراق و پەسەندکردنی دەستوورێکی نوێ لە ساڵی ٢٠٠٥ کە سەرجەم عێراقییەکان بە کوردەوە ئەو دەستوورەیان پەسەند کرد بە پێی ماددەی ٩ ئەو دەستوورە، بەشداریکردنی سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لە کاروباری سیاسی قەدەغەکراوە، ھەروەھا دروستکردنی میلیشیاو ھێز لە دەرەوەی یاساو خۆ کاندیدکردنی کارمەندانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆو دەزگا ئەمنییەکان لە ھەڵبژاردنەکان قەدەغەکراوە، بەڵام کورد رەتیکردەوە پێشمەرگە وەکو ھێزێکی میلیشیا وەسفبکرێت بەڵکو پێشمەرگە لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراق مایەوە، بەڵام بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی خۆیان لە بەنیشتمانی کردنی ئەو ھێزە دروسخستەوە.
لە یەکخستنەوەی کابینەی ھەولێرو سلێمانی تا کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە کابینەی حکومەتی بنکەفراوان ناسراوە بەڵێنی یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش دراوە، بەڵام بەردەوام ئەو ھێزانە لە ژێر فەرمانی و سەرکردایەتی حیزب بوون ئەگەرچی لە ماوەی ١٢ ساڵ ١٤ لیوای ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پارتی و یەکێتی دروستکران بەڵام لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و ھێرشەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لە ماوەی کەمتر لە ١٢ کاژێر ئەو ١٤ لیوایە ھەڵوەشایەوە.
تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی راست و دروست لە لای لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لە سەر ژمارەی پێشمەرگەکانی کوردستان نییە، بەڵکو وەزارەتی پێشمەرگە ٤٥ ھەزار میلاکی ھەیە. ھەرچی یەکەی ٧٠ی یەکێتییە زیاتر لە ٥٦ ھەزار پێشمەرگەی ھەیە و یەکەی ٨٠ی پارتیش زیاتر لە ٥٨ ھەزار پێشمەرگە دەبن.
جگە لە پێشمەرگە، ھێزی دیکەش لە کوردستاندا ھەن کە لەسەر پارتی و یەکێتی حیسابن. لەوانەش ھێزەکانی زێرەڤانی و ھێزی ئامادە. لە ھەرێمی کوردستان ٥١ ھەزار پێشمەرگەی زێرەڤانی ھەن کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆن، لەگەڵ نزیکەی ١٠ ھەزار پۆلیسی بەرگریی فریاکەوتن کە ئەوانیش سەر بە وەزارەتی ناوخۆن”
بەپرسانی پارتی و یەکێتی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لەژێر یەک چەتردا پێویستی بە بڕیاری سیاسی ھەیە، یەکێتی ١٨ لیوامان ھەیە و پارتیش زیاتری ھەیە.
جگە لە پارتی و یەکێتی، سەرجەم حیزبەکانی بەرەی کوردستانی، پێشتر مەکتەبی عەسکەرییان ھەبوو، بەشێک لەو حیزبانە تێکەڵی حیزبەکانی دیکە بوون یان چالاکییان نەماوە، بەشێکیشیان بە فەرمی مەکتەبی عەسکەرییان ھەڵوەشاندەوە، لەوانەش ئیسلامییەکان (بزووتنەوە و کۆمەڵ). ئێستا تەنیا حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ھێزی ھەیە و بەشداری لە شەڕی داعشدا کردووە. کە ژمارەیان ٣ ھەزار کەسە.

بەغدا لە ژمارەی زۆری پێشمەرگە نیگەرانە
بەردەوام بەرپرسانی بەغدا و حکومەتی فیدراڵی داوای ژمارەی راستەقینەی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، لە دواین کۆبوونەوەی، ژی ٤/١/٢٠١٨ شاندێکی ھاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، بۆ ماوەی یەک کاژێر لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. بە پێی قسەی حەسەن جیھاد ئەندامی شاندەکە عەبادی داوای ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگەی کردووە و پێی سەیر بووە ژمارەکە نزیکە لە ژمارەی سوپای عێراق. حەسەن جیھاد بۆ رۆژنامەی رووداو دەڵێ:” عەبادی گوتی ھێزی پێشمەرگە لەژێر کۆنترۆڵی حیزبە، ھەر کاتێک ململانێی سیاسی دروستدەبێت، ھێزی پێشمەرگە دەچێتەوە ژێر کۆنترۆڵی حیزبەکان”.
ھاوکات لیژنەی ئاسایش و بەرگری و حکومەتی عێراق نازانن کوردستان چەند پێشمەرگەی ھەیە، لەکاتێکدا بودجەی پێشمەرگە خاڵێکی ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایە، چەند جارێک ئەو لیژنەیە داوای ژمارەو زانیاری کردووە بەڵام بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە وەڵامیان نەداوەتەوە.
گۆڕان: ژمارەی پێشمەرگە ٣٠ بۆ ٣٥ ھەزار کەسە
بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠١٤ بەشداری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، مستەفای سەید قادر سەرکردەی باڵای ئەو حیزبە بووە وەزیری پێشمەرگە کە جگە لە باگراوندی سیاسی و حیزبی و رێکخراوەی لە نێو فەرماندەی گشتی ھێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە ماوەی کارکردنی لە وەزارەت زانیار و داتای زۆری دەستکەوتووە بە پێی راپۆرتێکی تۆڕی میدیایی گۆڕانی زمانحاڵی وەزیری پێشووی پێشمەرگە کە لە دوای (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە کارەکەی دوورخرایەوە) ژمارەی راستەقینەی پێشمەرگە ٣٠ بۆ ٣٥ ھەزار کەسە، بەڵام بە پێی میلاکات ژمارە لە ٢١٧ ھەزار پێشمەرگە زیاتر زۆربەی گەندەڵی لە میلاکاتی وەزارەتی یەکەکانی ٨٠ پارتی و ٧٠ یەکێتی کراوە زۆربەی ئەو پێشمەرگانە پاسەوانی
بندیوارەکانی پاسەوانی تایبەت
ھەرچی رۆژنامەی ئاژانسە کە نزیکە لە دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردووتەوە لە سیستمی بایۆمەتریی حکومەتی ھەرێمدا یەک ملیۆن و ٢٤٩ ھەزار مووچەخۆر تۆمار کراوە و لەو ژمارەیە ٤٠٠ ھەزاریان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، لەو ژمارەیە ٤٥ ھەزاریان لەناو وەزارەت کار دەکەن و ئەوانی دیکە دابەش بوون بەسەر یەکەکانی ٧٠ی سەر بە یەکێتیی ‌و ٨٠ی سەر بە پارتی و ھێزەکانی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن و زێرەڤانی و خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامانی سەنگەر.
لە پاڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پاسەوانی تایبەت کە ژمارەیان نزیکە لە ٦٣ ھەزار کەس کە لە یەکە جیاجیاکانی مووچە وەردەگرن لە کاتێکدا دەبێ لە چوارچێوەی یەکەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ وەربگرن، بە بۆچوونی پەرلەمانتاران بەشێکی زۆری گەندەڵی و بوونی پێشمەرگەی بندیوار لەو سڵکەیە.
رۆژی ٤/١/٢٠١٨ نازم کەبیر، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە کەناڵی کوردستان ٢٤ راگەیاند: “پاسەوان ھەیە ئێستا شوفێری تاکسییە و لە ناو بازاڕ دەسوڕێتەوە، ھی واش ھەیە بەناوی پاسەوانی بەرپرسێک باخەوانە و رەزەوانە، بۆیە دەبێ بەپێی یاسا و رێنماییەکان، پێداچوونەوە و رێکخستنەوە بە پاسەوانی بەرپرس و بارەگا حزبییەکاندا بکرێت”.
وڵاتانی ھاوپەیمانی ھەوڵی یەکخستنی پێشمەرگە دەدەن
لە دوای سەرھەڵدانی شەڕی داعش لە ناوەراستی ٢٠١٤ ولاتانی ھاوپەیمان دژی داعش لە چوارچێوەی یارمەتیدانی ھێزە عێراقییەکان ھاوکاری ھێزی پێشمەرگەی کوردستانیان کرد، چەک و پێداویستی سەربازی دراوەتە پێشمەرگە بەڵام ھەر یەک لە ئەمریکا، بەریتانیاو ئەڵمانیا پرۆژەیەکی ٣٥ خاڵیان داناوە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە مانگی (ئازار)ی ساڵی ٢٠١٧ دا لیژنەیەکی بۆ پێکھێنرا، وەزارەت ڕەزامەندی لەسەردراوە، دواتر پڕۆژەکە چووە ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی ھەرێم و ڕەزامەندییان لەسەر دەربڕی
بەگشتی خاڵەکان ھەموو جومگەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەگرێتەوە، لە کاری کارگێڕی و مەشقکردنی پێشمەرگە و ئۆپەراسیۆن و میلاک و یاسا و زۆر بواری تری سەربازی و ئیداری، بڕیارە ئەمساڵ ٥ خاڵ لەو پرۆژەیە جێبەجێ بکرێت، بەڵام بە پێی قسەی بەرپرسانی سەربازی ھەر دوو حیزبەکە و بەرپرسانی بەغدا پرۆسەی بە نیشتمانیکردن و یەکخستنی ئەو ھێزانە قورسە. ھەر دوو حیزبەکەش ئامادە نیین بچنە ژێرباری ئەو پرۆسەیە.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنیکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو گوتی:”ئێمە قبوڵ ناکەین کەس چەکمان بکات، ئێمە چەکمان ھەیە و کەس ناتوانێ چەکمان بکات. ئەو ھێزەی ھەمانە دەیخەینە خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی، ئەمن و ئاسایشی خەڵک. بەڵام ھێزێک بیر لەوە بکاتەوە زۆرینەی ھێناوە و بێت چەکمان بکات. با بیری لێنەکاتەوە”.
چەک فرۆشتنەوەی پێشمەرگە مەترسییەکی داھاتوو
فەرماندە سەربازییەکانی پارتی و یەکێتی ھێزی پێشمەرگەیان کۆنترۆڵکردووە، بودجە، پێداویستی و چەک و کەلوپەلی سەربازی لە لای ئەوانە، زۆر جاران ئەو چەک و تەقەمەنیانەی کە وڵاتانی ھاوپەیمان بە پێشمەرگەیانداوە لە بازاڕی رەش فرۆشراونەتەوەتەوە کە ئەمەش بووتە جێگای نیگەرانی ئەو وڵاتانە و میدیاکانی ئەو وڵاتە راپۆرت و بەدواداچوونیان لە سەر کردووە، بە تایبەتی ئەو وڵاتانە ترسیان ھەیە کە ئەم چەکانە لە بازاڕی رەش جارێکی دیکە بگاتەوە دەستی گروپە تووندڕەوەکان. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشمانی کوردستان لە کاتی سەردانیکردنی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ گوتی:” کاتێ لە کوردستان دەقەومێ، بەرەی جەنگ چۆڵ دەکەن و چەکوتەقەمەنی بەجێ دێڵن و ئەوەی دەیشھێننەوە، لە بازاڕ بە قاچاخ دەیفرۆشنەوە، دێنە سەر تەلەڤزیۆنیش باسی گەندەڵی دەکەن”.
لە سەرەتای شەڕی داعشەوە لە ئەنجامی بەدواداچوونی لێژنەیەکی تایبەت کە بە فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وەزارەتی پێشمەرگە و گرێبەستەکانی وەزارەت بۆ کڕینی چەک و پێداویستیی پێشمەرگە پێکھاتبوو، چەندین دۆسیەی گەندەڵی دەرکەوتوون و ژمارەیەک لەو دۆسیانەش رەوانەی دادگا کراون. لە ئەنجامی بەداواداچووندا بۆیان دەرکەوتووە ١٠٠ دۆسیە گەندەڵییان تێدا کراوە و سەرجەم دۆسیەکانیش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادگا کراون.
زۆربەی ئەو دۆسیانەی گەندەڵییان تێدا کراوە بریتی بوون لە گرێبەستی کڕینی چەک، پێداویستیی سەربازی، جلوبەرگ و خۆراک. ئەو پارەیەشی لەو گرێبەستانە خەرج کراوە بە زیاتر لە ٦٠ ملیار دینار دەخەمڵێنرێ.

ھەفتەنامەی (رووداو) لە ژمارە ٢٩٣ی رۆژی ٣١/١/٢٠١٤ دەیان بەڵگەنامەی لەسەر گەندەڵییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە راپۆرتێکی درێژدا بڵاوکردەوە. بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن فەرمانگەی چاودێریی دارایی وەزارەتی پێشمەرگەوە بە ژمارە ٧٤ لە رۆژی ١/٧/٢٠١٣ ئاراستەی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کراوە و تایبەتە بە پارەی نەختینەی لیواکان کە بریتییە لە (نەسریە، ئازووقە و سووتەمەنی)، بە پێچەوانەی رێنمایی دارایی لە فەوجەکان خەرج کراوە. راپۆرتەکە دەڵێت “زۆرینەی پارەکە لە نێوان فەرماندەی یەکە و ئەفسەرانی بارەگاکانەوە دابەش دەکرێ”. فەرمانگەکە بۆی دەرکەوتبوو کە چەندین “گەندەڵی و ئیختیلاس و وەسڵ و لێژنەی وەھمی” لە خەرجکردنی ئەو پارەیەدا ھەیە.
ھەر بەپێی راپۆرتێکی ئەمیندارێتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە کە بە ژمارە (ڕ/٢/٥٠٧٣) لە رۆژی ١١/٦/٢٠١٢ ئاراستەی وەزیری پێشمەرگە کرابوو، تاوەکو ئەو رێکەوتە زۆربەی چەک و تەقەمەنی پێشمەرگە “کۆن و بەسەرچوو”بوون. ئەو راپۆرتە کە لەلایەن ئەفسەرانی ھۆشیاری نیشتیمانی ئامادەکرابوو، ئاماژەی بە چەندین کەموکووڕیی وەزارەتی پێشمەرگە دابوو. ھەر بەپێی بەڵگەنامەکان بە ملیار دینار بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل نوێ و تازە خەرج کرابوو.
لە شوباتی ٢٠١٧ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان راپۆرتێکی تایبەت سەبارەت بە ھەنگاوەکانی چاکسازی بڵاوکردەوە لە سەر پرسی پێشمەرگە سلکی سەربازی لە خاڵی چوارەم بەم شێوەیە باسی چاکسازی و گەندەڵییەکانی ئەو بوارەی کردووە.
چاکسازی لە پێشمەرگە
بە پێی بڕیاری ژمارە (٥) لە ٢١/٤/٢٠١٦، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و سلکی سەربازی پێکھێنا. دوابەدوای دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەکە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وەک فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دا، لەوانەش قەدەغەکردنی دووپۆستی لە ناو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و یەکەکانی (٧٠) و (٨٠) ڕاگەیاندرا. ھەروەھا لەسەر فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوا لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کرا کە تەواوی ئەو لێژنانەی بۆ کڕینی چەک و کەلوپەل و ئازووقە لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێکھێنراوە ھەڵبوەشێتەوە و ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستەکان و فەرمانگەی یاسایی پابەند کران کە پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکانی تایبەت بە بوارەکانی گرێبەست کردن ئەنجام بدەن و دەرفەتی یەکسان بە تەواوی کۆمپانیاکان بدرێت کە لە کەمگەرییەکان (مناقێە) بەشدار بن. ھەروەھا بریار درا بە پێکھێنانی لێژنەیەک بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و وردبینی لە قەرزەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ڕادەی پێویستی وەزارەت بەو خەرجییانەی کە کراوە.
کەمکردنەوەی ژمارەی پێشمەرگە
بۆ یەکخستن و ڕێکخستنی بوارەکانی خانەنشینی پێشمەرگە چەند بڕیارێک درا کە تێیدا داوا لە حکوومەتی ھەرێم کرا تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە خانەنشینی پێشمەرگە ھەڵبوەشێتەوە و دۆسیەکانی خانەنشینی تەنیا لە یەک بەڕێوەبەرایەتی کۆبکرێتەوە کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی بێت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، و بریار درا بە پێکھێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ پاکتاوکردن و وردبینی لە تەواوی دۆسیەکانی و ھەر دۆسیەیەک بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان، و خزمەتی پێشمەرگایەتی ڕێکبخرێت و نابێت ھیچ خانەنشینکراوێکی نایاسایی ھاوتەریب بکرێت لەگەڵ ئەو پێشمەرگە قارەمان و ئازایانەی کە ژیانی خۆیان بۆ ڕزگاری و بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان تەرخان کردووە و دەیکەن. ئەم بڕیارانە کەوتوونەتە واری جێبەجێکردن و ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان گیراوەتە بەر.
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە خۆیشی کۆمەڵێک چاکسازی گرنگی ئەنجام داوە. بۆ نموونە، (١٥٦٦) ئەفسەر و پێشمەرگە لە بارەگای وەزارەت کەمکراونەتەوە، ھەروەھا چەندین بەش و بەڕێوەبەرایەتی لە ناو وەزارەت کەمکراونەتەوە. بەمەش سەدان ملیۆن بۆ خەزێنەی حکوومەت گەڕاوەتەوە. ئەمە وێڕای کەمکردنەوەی خەرجی چاککردنەوەی ئۆتۆمۆبێل و سووتەمەنی. لیژنەیەک سەرلەنوێ بە لیستی کەمئەندامانی سەنگەر دادەچێتەوە و تا ئێستا لە کۆی (٨٦٧) کەس کە لەلایەن لیژنە پسپۆڕەکەدا بینراون، (٢٥٣) کەمئەندام ڕێژەی کەئەندامییان ھەڵوەشاوەتەوە و سەرجەم ئەو شایستە داراییانەشیان لێوەردەگیرێتەوە کە پێشتر بە ناڕەوا وەریانگرتووە، پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت و سەرجەم کەمئەندامانی سەنگەر جارێکی دیکە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێتەوە. ھەروەھا بڕیار دراوە پێداچوونەوە بە لیستی خانەنشینیی سەربازی بکرێت و چارەسەری سەرپێچییە یاساییەکان بکرێت. سەبارەت بەو ئەفسەر و کارمەندانەی لە ھەرێم و بەغدا لە یەک کاتدا دوو مووچەیان وەرگرتووە، تا ئێستا (٩٠) ئەفسەر ئیجرائاتیان لەگەڵدا کراوە و (٧٠) ئەفسەری دیکەش لە ژێر وردبینی دان و پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت.
زیاتر لە (١٢) دۆسیەی گەندەڵی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دراونەتە دەستەی نەزاھە و لێکۆڵینەوە لەسەر بەشێکی ئەم دۆسیانە دەستی پێکردوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکان گیراوەتە بەر بەبێ ڕەچاوکردنی پلە و پۆستی سەربازی کە ھەڵیان گرتووە. ھەروەھا پلانی گۆڕانکاری گەورە و گرنگ لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە بەردەست دان و لە ئایندەیەکی نزیکدا جێبەجێدەکرێن.
ھێزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە:
١٤ لیوای ھاوبەشی پارتی و یەکێتی: ٤٥ ھەزار پێشمەرگە
ھێزی پاراستنی ئێزدیخان (حەیدەر شەشۆ): ٤٠٠٠ چەکدار (
لیوای جەزیرە (عەرەبەکانی رەبیعە و زوممار): ٢٠٠٠ چەکدار
فەرماندەیی شنگال (قاسم شەشۆ): ١٠ ھەزار چەکدار
ئەو ھێزانەی لەسەر پارتی حیسابن
یەکەی ٨٠ لە وەزارەتی پێشمەرگە: ٥٨ ھەزار پێشمەرگە
زێرەڤانی کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە: ٥١ ھەزار چەکدار
ھێزی لەشکری “رۆژ”ی سەر بە زێرەڤانی: ٨٠٠٠ چەکدار
دژە تیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
ھێزەکانی ئاسایش (پارتی) ژمارەکانیان دیار نییە
ئەو ھێزانەی لەسەر یەکێتی حیسابن
یەکەی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە: ٥٦ ھەزار پێشمەرگە
ھێزی بەرگریی فریاکەوتن: ١٠ ھەزار چەکدار
ھێزە رەشەکە، سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە.
ھێزەکانی دژە تیرۆر زیاتر لە ٢ ھەزار کەسن
ھێزی سوات ژمارەکانیان دیار نییە
ھێزەکانی ئاسایش (یەکێتی) ژمارەکانیان دیار نییە
دەرەنجام
کەمکردنەوەی ژمارەی ھێزەکانی پێشمەرگە، کاراکردنەوەی ھەر دوو کۆلێژی سەربازی زاخۆ و قەڵاچۆلان لە چوارچێوەی سستەمی بەرگری عێراق، دابینکردنی بودجەیە و مووچەی ئەو ژمارە دیاریکراوەی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی سیادی عێراق. خانەنشیکردنی فەرماندە بە تەمەنەکان و ئەو کەسانەی پۆستی حیزبیان ھەیە، رەخساندنی دەرفەتی یەکسان لە بەردەم ھەموو ھاونیشتمانیان لە چوارچێوەی یاسا پەیوەندی بەھێزەکانی پێشمەرگەوە بکەن. ھەڵوەشاندنەوەی یەکەی ٨٠ی پارتی و ٧٠ی یەکێتی. جێبەجێکردنی یاسای وەزارەتی پێشمەرگە و یاسای رێزلێنانی زێرەڤانی و خانەنیشی زێرەڤانی.
*رۆژنامەوان و دەرچووی کۆلێژی یاسایە، لە چەند میدیایەکی بیندراو خوێندراو کاری کردووە

 

Peshmerga, a militia… How to become a national army?

 

 

  • Mahmood Yaseen Kurdi

 

According to the legislation No (17) from the Kurdistan Region- Iraq Parties Legislation, which has been approved by Kurdistan Parliament in 1993, in Article (12) part (3) it is forbidden to do parties activities among the forces of Peshmerga and Securities, However, after the formation of the Kurdistan Regional Government (KRG) they bring out the Mountain forms of Politics and Parties into the cities also.  The parties of “Berey Kurdistani” or Kurdistan Front especially Kurdistan Democratic Party (PDK) and Patriotic Union of Kurdistan (PUK), both continued with remaining their military forces under various titles although from the first Cabinet of Parliament until now the Ministry of Peshmerga Affairs is there, but Peshmerga forces and Securities have been endured as a parties militia, and they have not been organized as a National Forces.

 

 

Militia is not Insolence   

 

Although the name of Peshmerga has a holy and a special respect meaning among Kurdistan nation as well as in the world, nonetheless the terms of “Militia” is for those armed cases who are outside of constitution, law and the control of the state. If we look at the history background of Peshmerga Forces until the events of 16 of October 2017, the name of Militia applies upon them. Since, from the events of 16 of October because of the battles between Peshmerga forces with the Iraqi Military and Hashid Shaebi, apart from the Peshmerga forces have moved back by parties decision without the consent of Ministry of Peshmerga Affairs and the General Commander of the Peshmerga forces the first and second bands of Peshmerga have dissolved until 24- 01-2018 after passing 100 days according to another Ministry of Peshmerga Affairs decision those two bands have been combined.  Then, the terms of Militia is not a sarcasm and disrespect, but it is the definition of a Military facts in Kurdistan Region.

 

 

 

 

 

 

 

Peshmerga is a Part from the Defense System

 

 

After the collapse of Iraqi Regime and the approval of new constitution in 2005, which all the Iraqi’s among them Kurdish approved that constitution according to the Article (9) of it.  The military and security forces participation in political activities is forbidden, as well as the creation of Militia and forces outside of rules. Accordingly, the employee of the Ministry of Defense, Interior and Security agencies are not allowed to Candidate themselves for the election. However, Kurd’s refuse to define Peshmerga as a Militia, then it remains inside the Iraqi Defense System, but the officials of Kurdistan Region stayed away from the nationalization of these forces.

 

From the unification of Sulaymaniyah and Erbil until the Eighth Cabinet of Kurdistan Regional Government, which defined as a broad-based coalition cabinet, they promise to reunion Peshmerga forces and Securities. While, continually those forces are under the command of the presidency of parties even though during 12 years, 14 mutual bands between PDK and PUK forces recognized, but at the events on 16 of October 2017, and the attacks of Iraqi Military forces with Hashid AL-Shaebi, during less of 12 hours those 14 bands have been dissolved.

 

 

Currently, The committee of Peshmerga Affaires in Kurdistan Parliament does not have an accurate data about the numbers of Kurdistan’s Peshmerga, while the Ministry of Peshmerga Affairs have 45,000 employees.  The PUK 70 Units has more than 56,000 Peshmerga’s and the PDK 80 Units has more than 58,000 Peshmerga’s.

 

Instead of Peshmerga there are other forces in Kurdistan who are also regards as a forces of PDK and PUK, among them; Zeravani Forces and Amada Forces. There are 51,000 Zeravani Peshmerga in Kurdistan who are correlated to the Ministry of Interior, with nearly 10,000 Emergency and Defense Police who are also correlated to the Ministry of Interior.

 

The officials of PDK and PUK are confirming that the unification of Peshmerga forces under one system requires a political decision, PUK has 18 bands and PDK has more than that.  Instead of PDK and PUK all parties of the Berey Kurdistani, they had Military organs. Some of those parties involved with the other parties or they don’t have activities any more, and some of them dissolved their Military organs officially. Among them the Islamic parties (Movement Party and Kurdistan Islamic Group), now only Social Democrat of Kurdistan has forces and participated in ISIS battles and they are 3,000 memberships.

 

 

Baghdad has Anxiety about the huge number of Peshmerga

 

Baghdad officials and the Federal government are demanding the correct number of Peshmerga forces continuously.  At the last meeting on 4-01-2018, a joint delegation of Goran Movement, Islamic Group and Collation for Democracy and Justice for about one hour with Haider Al-abadi, the Iraqi Prime Minister. According to the speech of Hassan Jihad a delegation member Abadi asked about the correct number of Peshmerga and he was surprised as the Peshmerga number is close to the number of Iraqi military. Hassan Jihad stated to Runadw Journal that; “ Abadi said Peshmerga forces are under the controls of parties, when a political conflict comes to exist the Peshmerga forces goes back into parties control”.

 

At the same time, the security and defense committee of Iraqi government do not know how many Peshmerga does Kurdistan have. While, Peshmerga budget is one of the topics of disputes between Erbil and Baghdad, that committee asked about the number and information many times, but the leaders of those two parties don’t have response for their request.

 

Change: The numbers of Peshmerga are from 30,000 to 35,000 persons.

 

Change movement in 2014, participated in The Kurdistan Regional Government, Mustafa Siaed Qadir one of the commander of this party became the Minister of Peshmarge Affairs while, instead of the political party background among the General Commander of Peshmerga forces of PUK during his duty at the ministry he gained a lot of information and data according to a report of Goran Media Network Spokesperson of the former Minister of Peshmerga the accurate number of Peshmerga are from 30,000 to 35,000 persons. However, according to the employees of the Ministry they are 217,000 Peshmerga’s. Then, most of the corruption is among the members of 80 Units of PDK and 70 Units of PUK, Who are guards of the officials.

 

 

 

 

 

 

Unreal Private Guards “Bn Diwar, means that they get monthly salary without doing any duty”

 

Ajans journal, which is correlated to the security agencies of PUK spread that in the biometry system of KRG, 1, 249,000 pensioner have been recorded, from that number 400,000 are from the Ministry of Peshmerga Affairs, 45,000 from them are working inside the ministry the others are divided between 70 Units of PUK, 80 Units of PDK, forces of Defense police, emergency, Zeravani, military retired and disables.

 

Beside of the Kurdistan Peshmerga Forces there are Private guards who are nearly 63,000 they get salary in different units at time they have to get it from the Ministry of Interior as a Guard Unit. Members of Parliament believe that most of the corruption and unreal Peshmerga’s are from this part.

 

On 4-01-2018, Nazim Kabir the vice chancellor of the interior and security committee in the Parliament who’s from PDK list reported for Kurdistan 24 Chanel “There is a guard who’s working as a Taxi driver now, and also under the name of officials guard we have people in fact he is a farmer. Thus, the process of revising and organizing according to rules and instructions for the officials and party headquarters guards must be done”.

 

 

Allied countries against ISIS are trying to unify Peshmerga

 

After happening ISIS battles in the middle of 2014, allied countries against ISIS have assisted Iraqi forces including Peshmerga forces of Kurdistan, either by giving them weapons or the military essentials, but each of the United States of America, Britain and Germany have given a project that include 35 sections for reorganizing and unifying Peshmerga forces in March 2017, a committee has formed for this purpose, the Ministry approved it, then they pass the project to Council of Ministers, Kurdistan Region Presidency and it has been approved by them also.

 

Generally, the sections include all organs of the Ministry of Peshmerge Affairs, from administrative acts, Peshmerga training, operations, employees and rules. It has been decided to executive 5 sections from this project this year, but according to the speech of military officials of both parties and Baghdad officials the process of nationalization and unifying of those forces is hard. Both parties are not ready to do so.

 

Mula Bakhtyar, who’s in charge of the administration body of political bureau of PUK, in his interview with Rudaw TV stated that “ we do not accept from any body to take our weapons, we have weapons no body can take it from us, what we have from forces we put it in service for Democracy and National Security, but if one of the forces think that because they win then they could to take our weapons, do not think about it”.

 

 

 

The future Risks of Selling Weapons by Peshmerga

 

The military commanders of PDK and PUK have controlled Pehmerga forces, budget, the essentials of weapons and military materials. Many times those weapons which allied countries provided to Peshmerga as a help, they have been sold in black market and this cause a bad reflection for those countries that made their media to follow up and do report on it.  Especially, those countries are afraid from those weapons to go back from black market into terrorist groups.

 

Qubad Talabani, the Deputy Prime Minister, Jalal Talabani’s son, at the time of visiting the Kurdistan Region Integrity Commission at the end of 2017 Said,” When something happening to Kurdistan, they leave the front of war as well as the weapons and explosives, and what they took them when they run, they sell them in black market, and they come on TV for talking about corruption”.

 

From the beginning of ISIS battle, as a result of a following up committee, which has formed depend on a Kurdistan Region President decision for Peshmerga Affairs and the contracts of the Ministry for buying weapons and Peshmerga essentials. It appeared for them that there is 100 cases with corruption and all of them have directed to courts for the purpose of investigation.  Most of those cases which has corruption are from the contracts of buying weapons, military essentials, clothes and food, and the contracts expenditure is over 60 billion dollars.

 

Rudaw Weekly on his number 293 on 31-01-2014, in a long report has published many evidences on the corruptions of the Ministry of Peshmerga Affairs. According to a report from the Supreme Audit Corporation’s of the Ministry of Peshmerga Affairs no 74 on 1-07-2013, which has been directed to Pehmerga General Secretary of the Ministry of Pehmerga Affairs about the amount of money for bands which includes, (Forces money, foods, fuels) has been spent contrary to financial regulations. The report said, “a Huge part of money divided between Unit commanders and headquarter soldiers’’.  It appeared for the corporation that,” many corruption, conversion, receipt and imaginary committees” is including the exchange of this money.

 

Accordingly, depend on a report from Peshmerga General Secretary no. (2/5073/R) on 11-06-2012, directed to the Minister of Peshmerga Affairs until that agreement most of the weapons of Peshmarge were “old and expired”, that report which has been prepared by the officers of national awareness, mentioned about many shortfalls of the Ministry of Peshmerga Affairs, again according to the evidences they spent a billion dinars for recovering new and old vehicles.

 

In February 2017, Kurdistan Region Presidency published a private report about the steps of reform on Peshmerga matters in Military aspects in point number 4 talked about reforming and corruptions of that subject.

 

Reform in Peshmerga

 

According to resolution no (5) on 21-04-2016 the Kurdistan Region President formed a special committee for the Ministry of Peshmerga Affairs and Military services.  After the activities of the committee, the Kurdistan Region President as a commander of the Peshmerga forces of Kurdistan has decided some important resolution for example; two positions inside the Ministry of Peshmerga Affairs and 70 units and 80 units has been forbidden. As well as depend on the President of Kurdistan Region decision they asked the ministry of Peshmerga Affairs that all committees, which has formed for buying weapons, essentials and foods at the Ministry of Peshmerga Affairs must be dissolved. Moreover, both General Directorate of Contracts and Legal Department are bound to do contracts depend on rules and regulations of contracts, and giving chance to all companies to participate in bids. As well as they decided to form a committee for the purpose of investigation and canvass in the Ministry of Peshmerga Affairs Credits and the necessity of the Ministry for that expenditure.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Reducing the numbers of Peshmerga

 

For unifying and organizing Peshmerga pensions sectors some decision have been decided, which requested from the Kurdistan Regional Government to dissolve all special Directorate of Peshmerga pensions and to collect all pension cases in one directorate, which is related to the General Directorate of Pensions at the Ministry of Finance and Economy. Then, forming a special committee for reforming and canvassing in all cases according to rules and regulations. Also Peshmerga services must be organized and none of the illegal pensioner must be equaled to Brave Peshmerga’s who served their life in the process of Kurdistan protection. These decisions are under the process of execution and they follow up essential conducts for the purpose of execution.

 

The Ministry of Peshmerga Affairs itself has done some important reforms, for instance; (1566) officers and Peshmerga’s have reduced from the headquarter of the Ministry. Also, many departments and directorates have been dissolved inside the ministry, by this action hundred million dollars has refunded to the government this is additionally to the reducing in vehicles and fuel recovering expenditure.

 

Consequently, there is a committee for revising Peshmerga’s disable’s list until now from the amount of (867) persons that have been seen by the specialist committee, (253) disables are excluded from the list of disables and they have to refund all that money that they obtained before illegally. This process is continuing and the entire disable Peshmerga’s will be seen and inspected. As well as, they decided to revise the military pensions list to solve all legal overtakes. Regarding all those officers and employees who are getting salary from Region and Baghdad at the same time until now (90) officers has putted under procedures and (70) others are under canvassing and the process will be continued.

 

More than of (12) corruption cases particular to the Ministry of Peshmerga Affairs passed to Integrity Commission, and the investigation for some of these cases are started as well as all legal procedures have been taken against those who they found guilty regardless of the military positions and ranks. Likewise, there are important reform plans in the Ministry of Peshmerga Affairs they will be executed in near future.

 

 

 

 

 

Forces of Ministry of Peshmerga

 

Mutual 14 bands of PDK And PUK: 45,000 Peshmerga’s

Ezidxan Defense forces (Haider Shasho): 4, 000 armed persons

Jazira Bands (Arab’s of Rabiea and Zumar): 200 armed persons

Shangel Commander (Qasim Shasho): 10,000 armed persons

 

Forces associated by PDK

80 Units in Ministry of Peshmerga: 58,000 Peshmerga’s

Zeravani, which is, related to Interior Ministry: 51, 000 armed persons

Rozh Lashkir forces of Zeravani: 8,000 armed persons

Counter Terrorism of Kurdistan Security Council and the number of PDK Security forces are not known.

 

Forces associated by PUK

70 Units of Peshmerga Ministry: 56,000 Peshmerga’s

Emergency Defense forces: 10,000 armed persons

Black forces of Interior Ministry

Counter Terrorism forces they are more than 2,000 persons

Swat forces their numbers are not known

PUK Security forces their numbers are not known

 

Consequences:

Reducing the number of Peshmerga forces, activating both military colleges of Zaxo and Kalachwalan inside of the Iraqi defense system, are providing a budget as the salary of that specific numbers of Peshmerga are inside the Iraqi sovereign budget. Furthermore, Retiring elderly commanders and those who have party’s position, providing equal chances for all citizens to contact Peshmerga forces according to rules. Dissolving 70 and 80 Units of PUK and PDK, executing rules of the Ministry of Peshmerga Affairs, Zeravani rules and pensions.

 

  • The journalist is Graduates from College of Law; he worked for many Journals and TV’s.

 

Mahmood Yaseen Kurdi

He was born on 05/03/1988: is an Iraqi Kurdish Journalist who studied law. He is a former director of political programs at Speda Satellite Chanel, and managing editor at Yakgrtu weekly. He has worked at both Awene and Hawlati weeklies and Livin Magazine. He later joined Rudaw weekly as the managing editor. He is a member of Kurdistan Journalist Syndicate and International Federation of Journalists (IFJ).

 

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.