ڕێکخراوی هەڵوێست: حکومەت لە جێگای دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی كەچی ڕێگری لە ڕێکخراوی ستۆپ دەكات

ستۆپ

رێكخراوی هەڵویست لەسەر رێگرییەكانی بەردەم رێكخراوی ستۆپ هاتە دەنگ و لە بەیانامەیەكدا رایدەگەنن، حکومەت لە جێگای دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی كەچی ڕێگری لە بڵاوكردنەوەی ئەنجامی راپرسیەكی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی دەكەن.

لەڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دا حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبوو لە پایتەختەوە پلانێکی تۆکمەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە کوردستان ڕاگەیاندایە ، وە دەستێکی پۆڵاینی بەهێزی لەپشتی پلانەکەوە دابنایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵکاران. بەڵام نەک هەر ئەمەی نەکرد بەڵکو لە ڕێگای دەزگا سەرکوتکارەکانەوە ڕێگری لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕاپرسییەکی ڕێکخراوی (ستۆپ) دەکات.

هەر وەک ئەوەی ئەم قەیرانی دارایەی کە هەڕەشەیە بۆ ژیان و گیانمان، خەتاو تاوانی ئەم ڕێکخراوا نەبێت. بەم کردەوەیەش دەسەڵاتی حاکمی پایتەخت پێمان دەڵێت هەرچەندە توشی شکستی جۆراوجۆری سیاسی و ئیداری و ئابوری و سەربازی بوین بەڵام هێشتا شێری مەیدانی سەرکوتین بۆ ئەوانەی داوای شەفافی و ئازادی و ژیانێکی پاشتر دەکەن.

ڕێکخراوی هەڵوێست
9/12/2017

هاوپێچ : لینکی ئەنجامی ڕاپرسیەکەی ڕێکخراوی ستۆپ

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.