ئەنجامی سیاسەت و حوکمڕانی ٢٦ ساڵی ھەرێمی کوردستان

نیاز عەبدوڵـڵا

بۆئەوەی ئەنجامی سیاسەت و حوکمڕانی ٢٦ساڵی ھەرێمی کوردستان شرۆڤە بکەیت و دۆخەکە وەک خۆی بخەیتە روو، پێویست بە بڕوانامەی باڵا و توێژینەوەی زۆر ناکات. چونکە رۆژانە قوربانییەکانی ئەم جۆرە حوکمڕانییە ناڕەشیدە لە ناو ماڵەکان و سەرشەقام و لە ناو نەخۆشخانە و قوتابخانە و لە میدیاکانەوە دەبیندرێن.

رۆژانی ٩ و ١٠ی کانوونی یەکەم، دوو لە گرنگترین رۆژە جیھانییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو بۆ رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی و رۆژی جیھانی مافەکانی مرۆڤ، بەڵام حکومەتی ھەرێم کە کەرامەت و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگاکەی دەستبەر نەکردووە و کەرامەتی مرۆڤەکانی لە رێگای پێشالکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ستەمکارییەوە شکاندووە. لەیادکردنەوەکانی ئەو رۆژانەدا لە رێگای جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی وتی: “تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە دزە گەورەکان بگرین. ھەندێ بەرپرس لە بەرەکانی شەڕ رادەکەن، چەک و تەقەمەنییەکانیان لە بازاڕ دەفرۆشنەوە”.

دەقی قسەکەی تاڵەبانی کوڕ بەسە بۆئەوەی کابینەی ٨ی حکومەتی ھەرێم لە رەگ و ریشەوە ھەڵبووەشێندێتەوە و خۆی و سێ بارزانییەکە لە سەرۆکایەتی پێشووی ھەرێم و ئێستای حکومەت و ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بدرێنە دادگا.

بۆیە قوباد تاڵەبانی بەرپرسیارە لە ئاشکراکردنی بەڵگە و ناوی ئەو “دزە گەورە” رانەی باسی کردن. بەرپرسە لە شاردنەوەی ئەو راستیانە لە رابردووشدا.
*فڕۆکە پڕ لە چەکە قاچاغەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چی بەسەرھات؟
*وەرگرتنی داھاتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی پێشینە چی لێکراوە؟

*ئایا نێچیرڤان بارزانی پارەی مانگانەی کارەبا لە ماڵە ٣٠٠ دۆنمییەکەی دەدات، تارووی ھەبێت داوای کەم بەکارھێنانی کارەبا لە ھاووڵاتیان بکات؟
حکومەتی ھەرێم و بەرپرسەکانی ئێستا بە ئاشکرا بەم وەرگێڕانە سیاسییە پەتییە پێماندەڵێن:

ناتوانین نیو مووچەکەتان پێ بدەین و ئیمکان بێت ئەوەندە کارەبایەشتان لێ دەبڕین، ئێوەش دەبێت سێ ئەوەندەی پێشتر پارەی مامەڵەکانتان بۆ خوێندن و تەندروستی و ھاتووچۆ و نیشتەجێبوون بدەن بە ئێمە. لە بەرامبەریشدا ئێمە نە وازمانھێناوە و نە وازیش ئەھێنین، ئەبێت ئێمەتان قبوڵ بێت.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.