هەڵوێست و كاردانەوە دژی داخسنتی ئۆفیسی رێكخراوی ستۆپ

ستۆپ

دوابەدوای زنجیرەیەک رێگری کۆسپ دروستکردنی ھێزی ئەمنی و ئاسایش لە رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی، لە ٢١/١٢/٢٠١٧ ئاسایشی ھەولێر فەرمانی داخستنی ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ دەرکرد و بەبێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی پێش وەختە و ڕایگەیاند، لەماوەیەکی کەم داینەخەن ھێرشی دەکەنە سەر ئۆفیسەکە و ھەمو شتێک تێکدەشکێنن، ستافی رێکخراوی ستۆپ بۆ پاراستنی گیانی خۆیان ئۆفیسەکەیان چۆڵکرد.

لە کاردانەوەی داخستنی ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ لە شاری ھەولێر چەندین (پارێزەر، چالاکوان، رۆژنامەنوس، نوسەر، مامۆستا و قوتابی زانکۆ، رێکخراوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی…ھتد) ئیدانەی ئەو پێشەلکاریەیان کرد و، ھاوخەمی و پاڵپشتی خۆیان بۆ رێکخراوی ستۆپ دوبارە کردەوە.

لێرەدا بەشێک لەو پاڵپشتی و ھەڵوێستانە وەک خۆی دەخەینە روو:

 

د. محەمەد رێکانی- ئەندامی داواکاری گشتی:

 رێکخراوی ستۆپ یە کێکە لە رێکخراوە ئەکتیڤەکانی بواری بەرەنگاربونە وەی گە ندە ڵی و ھاوکارێکی باشمان بوە لە داواکاری گشتی و بڵاوکردنەوەی شفافیەت جێگای دەستخوشین

 

بەدرەدین سەید کەریم بەرزنجی- ئەندامی داواکای گشتی:

نەخێر بو داخستنی ئوفیسی ریکخراوی ستوب بو دزە کەندەلی لە دەرەوەی ریکارە یاساییەکان….

کاری ریکخراوەیی تەواوکەری کاری حکومەتە وریکخراوەکانی کومەلکەی مەدەنی دەسەلاتی بینجەمن وناکریت بی کەرانەوە بو بریاری دادکا وبی ئاکاداری فەرمانکەی ریکخراوە ناحکومیەکان بریاری داخستنی بدریت… وداواکارم بە یاداشتیک سەروکایەتی داواکاری کشتی لی ئاکادار بکەنەوە….

 

د. دلێر صابر خۆشناو – مامۆستای زانكۆ:

لە بڕی پاداشت سزای داخستن بۆ ؟

داخستنی نوسینگەی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی کارێکی دژە یاسا و پڕەنسیپە دادوەریەکانە, وە لە کاتێکدایە کە وڵات نوقمی گەندەڵی بووە و پێویست بوو ڕێکخراوی لەم جۆرە خەلات بکرایە لە بڕی داخستنی, بۆیە بوونی ڕێکخراوی ستۆپ و هاوئامانجەکانی زەڕوڕەتێکی حەتمیە بۆ هەنگاونان بەرەو بنبڕکردنی گەندەڵی پێش ئەوەی لاشەی حوکمڕانی تووشی شێرپەنجە بکات, ڕێزگرتن لەم جۆرە ڕێکخراوانە هەنگاونانە بەرەو چەسپاندنی حوکمرانی تەندروست و سەردەمیانە کە ولات بەرەو بونیاتنانەوە دەبات و دەبێتە دەرچەیەک بۆ ڕزگاربوون لەم چەقبەستووییە..

 

دلێر حوسێن- ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر:

ستۆپ STOP

ستۆپ بوو بۆگەندەڵی ، ئارامی وئۆقرەیی گەندەڵکارانی بڕیبوو ، ئاساییە هێزگەلێکی گەندەڵ دایبخات ، گرنگە ئەوەیە ئێوە گەورەن ئێوە لەدڵی هەموو خەڵکی دڵسۆز و پاکدان .
هەموومان # پشتیوانی #رێکخراویSTOP#ین

 

زانا رۆستایی- ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:

رێكخراویکی ستۆپ کاریگەری زۆری ھەبوە بۆیە گەندەلکاران لێی دەترسن

 

د. رەعد رەفعە – سکرتێری دەزگای ستاندەر

دەسەڵاتدارانی ھەولێر سەدەھا چاڵاکوانی بندیواری معاشی زێرەڤانی ھەیە، سەدەھا رێکخراوی خاوەن بودجەی زەبەلاحی لە پارەی خەڵکی ھەیە، دەیەھا دامەزراوەی راگەیاندن ورۆژنامەوانی بەپارەی نەوتی ھەیە، سەدەھا مامۆستای زانکۆ ورۆشنبیری ماستاوچی ھەیە؛ لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانن خۆیان رابگرن بەرامبەر چەند کەسێکی خۆبەخشی رێکخراوی ستۆپ وبەزەبری ھێزی ھێزە ئەمنیەکان نوسینگەی رێکخراوەکە دادەخەن.

 

بۆتان بەکر- سکرتێری دەستەی مافی گشتی لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێم:

زۆر نیگەران و حەزینین بە داخستنی (ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی)
ڕێکخراوی ناوھێنراو؛ یەکێک بووە لەو ڕێکخراوانەی کە زۆر جەریئانە کاری کردوەو ھاوکار و یارمەتی دەرێکی زۆر باشمان بوونە ھەم بۆ داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی بۆ دژایەنی کردنی گەندەڵی.

 

دڵشاد باڵەکی- چالاکی مەدەنی:

داخستنی رێکخراوی ستۆپ وەک رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی زەنگێکی مەترسیدارە بۆ پرۆسەی دیموکراسی، ستۆپ فەسادی بنبڕ دەکرد، بەڵام مێژوو وا لە فەسادەکان دەکات خۆیان ستۆپ بکەن.

ئەگەر دەسەڵات بیەوێ دەنگی ئازاد بەو شێوازە کپ بکات، دڵنیابن دەنگی ئازاد زیاتر دەبن، ئازادی و سەلامەتی بۆ چالاکوانانی مەدەنی و رۆژنامەنووسانی ھاوپیشەمان لە ھەرێمی کوردستان.

 

بەرزان عومەر شێوەجانی- چالاکی مەدەنی:

ئیرەیم بە توانا و لێھاتووی ھاوڕێیانم لە رێکخراوی ستۆپ دێت کە کاروچالاکیەکانیان ھەندەگاریگەری ھەیە بەردەوام لە ژێر ھەڕەشە و پەستانی حکومەتن لەشاری ھەولێر تا دواجار بڕیاری داخستنی بارەگاکەیان درا ، بەھیوام بەردەوام و سەرکەوتوبن.

 

ھەڤاڵ نەژاد- پارێزەر:

ئەمڕۆ ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژایەتی گەندەڵی، لە ھەولێر بە زۆر داخرا! ئەوەندەی ئاگادارم ئەو ڕێکخراوە لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنمایییەکانی حکومەت کاری کردووە و بەھاوکاری ڕێکخراوە بیانییەکان کۆمەڵێ کۆنفرانس، چالاکی، ڕاپرسی و ڕاپۆرتی وەرزییان پێشکەش کردووە! لەبری دەستخۆشانە و سوود بینین لە ڕاپۆرتەکانیان بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی، دەرگایان پێ دادەخەن! ئەو کارانە تەنھا ناشرینیتان زیاتر دەکات.

 

جیھاد کەمال- چالاکی مەدەنی

داخستنی ڕیکخراوی رێکخراوی ستۆپ کارەساتێکی تری ئەم مەملەکەتەیە چونکە یەکێک بوو لەو ڕێکخراوانەی کە کاری لەسەر گەندەڵی دەکردو کەمن ئەو کەس و ریکخراوانەی کە لەسەر ئەم مەسەلەیە کاردەکەن.

 

بیلال ناوپردانی – چالاكی مەدەنی

بەداخەوە، ئەبوو ئۆفیسی گەندەڵکاران داخرابایە نەك ئۆفیسی ریکخراویکی مەدەنی – دژە گەندەڵی، بەڵام ئەوە کاریگەی ئێوە دەردەخات هاورێیانم (کاک فەرمان و کاک ئاری و کاک یونس…هتد) زۆر لە ئێوە فێربووم هیوای بەردەوامیتان لۆ دەخوازم .

بەداخستن و تێکدان و گرتن – خۆری ناو جەرگەی ئاسمان ناکوژێتەوە . لەگەڵتانین هاوڕێیانی ستۆپ.

 

بەھمەن عومەر

بۆچی ڕێكخراوی ستۆپ دادەخەن

ھاواری برام وتی: ڕۆژێك ئەچوم بۆ مزگەوت دواكەوتبووم لە خوتبەی جمعە، دوو سێ گەنجم بینی لەدەرگای مزگەوت گەڕانەوە، منیش وتم ئەوە بۆ ئەگەڕێنەوە ناچنەژورەوە.
یەكێكیان وتی بابە مەلا ھەرچی ئەڵێ لەگەڵ ئێمەیەتی.
-بۆ مەلا چی وت؟
+وتی: ھەندێ گەنج پەیدا بوون قومار ئەكەن، دزی ئەكەن، لە گازینۆ كەوتون، ناخوێنن، ڕێگە لەكچی خەڵك ئەگرن، خوێڕێتی ئەكەن جا ئەوانەش ھەموو لە ئێما ھەیە بۆیە گوێی لێ ناگرین.
جا برادەرانی دەسەڵات لە ھەولێر چونكە ئیشی خۆیان ئەزانن ھەر خەریكی گەندەڵی، دزی، بەرتیل خواردنو ڕەشوە وەرگرتنن، بۆیە ھاتون ڕێكخراوی ستۆپ دا ئەخەن چونكە ھەرچی ئەڵێن لەگەڵ ئەوانیانە.

تێبینی: ئەمڕۆ ئاسایشی ھەولێر چوەتەسەر ڕێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی بەزۆر ئۆفێسەكەیان پێ داخستون.

 

رێبین فەتاح- رۆژنامەنووس:

داخستنی ئۆفیسی ڕێکخراوێکی مەدەنی وەک ڕێکخراوی ستۆپ لەشاری هەولێر و لەلایەن پارتییەوە، دەیسەلمێنێت ئەو هێزە شکستخواردووە چۆن لە خەڵک و هەر جوڵەیەکی ئاسایی تۆقیوە.

 

ئەحمەد كاوانی – پارێزەر:

رێکخراوی ستۆپ تاکە فریاد رەسی ھەژاران و چقلی چاوی گەندلکاران ، ئێوە تەنیا نین ئیرادەی گەلێکتان لەگەلدایە چەند شەرمە خانەی ھەژاران و سۆمای بێدەرتاوان لە خاچ بدرێت.

 

رێباز وسو – خوێندكاری زانكۆ

داخستن وەک شانازی

هەر سیستەمێکی دیکتاتۆرو قۆرخکار لەسەر کۆمەڵێک لە قەدەغەکردن و داخستن وەستاوە ، داخستنی میدیا قەدەغەکردنی دەنگی ئازاد داخستنی ناوەندو ڕێکخراوە هوشیارکەرەوەو چاکسازی خوازەکان و لێدان و گرتنی ئازادیخوازو ڕۆژنامەنوسان ،
بێگومان لەو نێوەندەدا سەرەڕای داخ و دڵتەنگی بۆ ئەم قەدەغەکردن و داخستنانە مایەی دڵخۆشی و شانازیکردنن بەوەی ئەم کارەی ستەمکار دەرخەری کاریگەری و حەقبێژی و سەرکەوتوویی کارو بەرنامەکانی قەدەغەکراوو داخستراوەکەیە ، بەڵگەنەویستە دەستبردنی هەر سیستەمێکی حوکمڕانی پۆلیسی و گەندەڵکاری وەک ئەم حکومەتەی خۆمان بۆ داخستن ڕاستەوخۆ هێمای جیاوازی و ڕۆڵە باشەکەیانە جیاواز لەهاوناوو هاوشێوەکانیان !
داخستنی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و کەناڵی NRT جێگای دڵخۆشی و شانازیە بەوەی جیاواز لەزۆربەی دەستەو ڕێکخراوو کەناڵەکان ئەوان هەڕەشەن بۆ بەرژەوەندیە نابەجێیەکانی ئەم دەسەڵاتە ستەمکارو گەندەڵەو جێگای ئومێد و شانازی چینی هاوڵاتیان و چاکسازیخوازانن .
#هەموومان_پاڵپشتانین

 

باری ساڵح – چالاكی مەدەنی

بۆ هاوڕێیانمان لە ڕێکخراوی ستۆپ..

بە داخەوەین بە بیستنی هەواڵی داخستنی بارەگای ڕێکخراوی ستۆپ لە شاری هەولێر کە بە دەر لە هەر عورف و قانونێک بڕیاری داخستنی بۆ دەرچووە, وە یەکێکە لە ڕێکخراوە هەرە چالاکەکانی شاری هەولێر (دڵی هەولێر)ە.
وەک دەزانین ڕێگای گۆڕانکاری ڕێگایەکی ڕاست و بێ کەند و کۆسپ نیە و گوڵــڕێژ کرابێت بەڵکو ڕێگایەکی قورس و دوور و درێژە پریەتی لە هەوراز و نشێو و قورسی و بارگرانی و درک و داڵ ماندوبوون و قوربانیدانی دەوێ …!
ئەرکێکی قورستان گرتۆتە ئەستۆ سڵ مەکەنەوە و سارد مەبنەوە بەردەوام بن لەگەڵتانین هاوکارتانین..

 

هه رێم یو سف – خویندکاری زانکۆ

داخستنی بارەگای ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خەرێکە ئە بێتە کلتورێکی ناشیرین

داخستنی بارەگای ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خەرێکە ئە بێتە کلتورێکی ناشیرین کە هه ر ڕۆژە و بە بیانووی جیا جیا بەشێک لە و ڕیکخراوەنەی کە زمانحالی حیزب نین لە هه ولێر بە زەبری هێز و چاو سوورکردنەوە دایخەن، بۆیە من لێرەوە زۆر دڵگرانم بە داخستنی رێكخراوی ستۆپ بۆ دژه گەندەڵی هیوا خوازم ئەم ڕێگریانە کۆتاییان پێ بهێندریت .دووبارە دەست بە کارە کانیان بکەنەوە .

 

ستارە عارف – رۆژنامەنووس

ڕۆژی ٩/١٢/٢٠١٧ ڕێکخراوی ستۆب لەشاری هەولێر لەلایەن چەک بە دەستەکانی بنەماڵەی بارزانی نەگریسەوە هێرشیان کرایە سەر و ڕێگەیان نەدا، ئەو ڕۆژە، کە ڕۆژی ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بو لەسەر ئاستی جیهان، ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکیان لەسەر گەندەڵی دەستەڵاتدارانی هەرێم بڵاوبکەنەوە و کۆنگرەکەیان پێ ڕاگرتن، وا دەزانن بەم پەلامارە چالاکان و میللەت سارد دەکەنەوە و خەڵکیش فایلی گەندەخۆری و دزی و تاڵانیەکانیان ناناسێت، وەک کۆمەڵێک چالاکوان بۆ پشتگیری گەنجە ئازاکانی ڕێکخراوی ستۆپ لەشاری هەولێر سەرمان لێدان، بە هیوای بەردەوامی و کۆڵنەدان تا گەیشتنە سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر ئەم دو تاقمە مافیایەی هەرێم….

 

هاوڕێ كوردی – چالاكی مەدەنی:

داخستنی ڕێکخراوی (ستۆپ) وھەمان عەقلایەت

کاتێك لە کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کورستان کوردناسێۆن بووم پارتی ھەر رۆژ دەی خواست بارەگاکەمان دابخات.ئەوە بوو سەرئەنجام بارەگاکەمان بەنایاسایی داخرا.
دواترکاتێك ڕێکخراوی (ژیانەوە) دروست بوو من بۆ ماوەیی شەش مانگ بەرپرسی ڕێکخراو بووم جارێکی تر پارتی لە ئیسکان بارەگایی ڕێکخراوەکەمانی داخست لە رێگایی چەکەوە بەزۆر ڕێگری لەکارەکانی ئێمەکرد.ئەو عەقلایەیتە دواکەووتووە تا ئێستا بەردەوامە.ئەمڕؤ جارێکی تر جەماعەتی ڕێفراندۆم جیەکان ھەلسان بە داخستنی بارەگایی ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی.
بەشێوەێك سەرجەم کەڵوپەڵی ڕێکخراوەکەیان شکاندووە.ئەوان بە عەقلای خۆیان وا دەزانن بەمە دەتوانن کۆتایی بە خەباتی مەدەنی بھینن تێکۆشانی ئازادیخوازان زۆر لەوە گەوورەترە بە داخستنی بارەگاکان بتوانن ڕێگری بکەن.
ڵێرەوە داوا دەکەم لە ڕێکخرای ستۆپ لەبەرامبەر ئەم کارەدا بی وەڵام نەبن،بە چاڵاکیە مەدەنیەکانتان وەڵامی ئەو پێشڵکارییە بدەنەوە..

 

سامان مەدەنی – چالاكی مەدەنی

جێ شەرمەزاریە بۆ ئەم دەسەڵاتە رێکخراوێکی چالاک و خەمخۆر وەک رێکخراوی stop دابخا:

نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌سایه‌ی‌ دۆخی‌ نائارام‌و ململانێكانی‌ ئێستای‌ كوردستاندا، هه‌وڵ‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌درێ‌ ئه‌و میدیانه‌ و رێکخراوانەی له‌گواستنه‌وه‌ی‌ روداوه‌كان‌ وگەندەڵیەکان وگه‌یاندنی‌ زانیاریدا بۆ رای‌ گشتی‌ چالاك‌ و كاران بكرێنه‌ قوربانی‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و میدیانه‌ ورێکخراوانەی كه‌ داخران‌و كردنیان به‌ئامانج كارێكی‌ سوك‌و ئاسانه‌ بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان.”
ئەمە جگە لە غەقلێک و کردەیەکی خێلەکی زیاتر نیە ،کە ناتوانی ڕوبەرووی شەپۆلی نارەزایەتی و چاکسازی خەڵک و چالاکوانە مەدەنی و رێکخراوە مەدەنیەکان بێتەوە .
بارزان رەشید – چالاكی مەدەنی

چالاكترین رێكخراو دادەخەن!

ئەمڕۆ لە هەولێر یەکێک لە چالاکترین رێکخراوەکان کە رێكخراوی ستۆپ ە داخراوە کە لە ماوەی رابردوو زۆرترین کاریان لەسەر گەندەڵیەکانی هەرێمی کوردستان کردوە.

 

ڕێباز ھاشم- چالاکی مەدەنی

داخستنی ڕێکخراوی ستۆپ جێگای شەرمەزاریە نابێ دەسەڵات ئەوندە بێ ئەمەک بێ لەئاست ئەوگەنجە خەمخۆرانەی لەم دەزگا یەکاریان دەکرد چەند لەخەمی بەھەدەردانی سامانی نشتمان بوون لەقەڵەمەکانیان گەڕێن بائازادبن ئەوان نەبارەگادەسوتێنن ونەدەزگای میری بەڵکوئەمان لەخەمی جوانکردنی ووڵاتدان بەھیوای سەرکەوتنتان بەردامبونتان ھاوڕێیانم لەڕێکخڕاوی ستۆپ.

 

ھێرۆ بەرزنجی- چالاکی مەدەنی:
دڵگرانم بە داخستنی ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ ھەمیشە ھاوکار و پاڵپشتی رێکخراوەکەتان دەبم.

 

سەمیع سابیر- نوسەر

بۆ ڕێکخراوی ستۆپ

بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەوڵی داخستنی یەکێک لە هەرە باشترین رێکخراوەکانی بواری دژەگەندەڵی و نادادی ئەم شارەم بیست.

بەڵام من بەداخستنێ رێکخراوی ستۆپ بە دیوێک دڵتەنگ نیم چونکە، لەلایەک کارێکی چاوەڕوانکراو بوو لەلایەکی تر بە زیاتری نابینم لە خوێنی شەهیدەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری ڕانیە.

بەدیوێکی تر دڵتەنگم، چونکە دەنگێکی بوێری ئازایی بەهێز بوو لە بوارێک کە بە شێوەیەکی تەواو کوردستانی تەنیوە، ئەویش پرسی گەندەڵی و نادادیە.

 

كامەران خدر – چالاكی مەدەنی

داخستنی ئـۆفیسی رێكخراوی ستۆپ درێژە پێدەری کارە ناشیرنەکانی دەسەڵاتە لەھەولێر، ئـەم ھەنگاوانەی دەسەڵات ھێندەی تری روی سیستەمی حوکمڕانی قێزەونتر دەکات و زیاتر ئـەم ئـەزمونەی ھەرێم بەرەو لەناو چون دەبات. پێ ویستە دەسەڵات لەبری داخستنی ئـۆفیسی رێکخراوێک کە جگە لە سود بۆ بەرژەوەندی گشتی ھیچ زیانێکی نیە، پێ ویستە بچێت ئـەو سەدان مەسفایە دابخات کەبەشێوەیەکی نایاسایی ھەن لە ھەرێم و جگە لەنەبوونی زیان ھیچ سودێکیان بۆ ھاوڵاتیان نیە.

 

ساڵح ھەرکی- رۆژنامەنووس

بۆچی ستۆپ…؟

لەجیاتی ئەوەی هاوکار و پشتیوان بن لەجیاتی ڕێخۆشکەر و هاوکاری بن . فشار دەخەنە سەر تاوەکوو بەداتا و توێژینەوە گەندەڵیەکانتان نەخاتە ڕووو..
رێكخراوی ستۆپ لەکۆی ۱٤۰۰ ڕێکخراوی کۆمەلی مەدەنی پڕڕ چاڵاکترین ڕێکخراوە کار بەداتا و زانیاریەکان کەیسەکانی گەندەڵی بڵاو دەکاتەوە . ئەی ئێوە ناڵێن ئێمە کار بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەکەین یان کار بۆ ئەو دەکەن ئەو ڕێکخراو و دەزگاو کەسانە دابخەن و بێ سەرو شوێن بکەن کە پێتان دلێن ستۆپ لەگەندەلی …
سەرنجێک لەدەستەی دەستپاکی هەرێمیش بدەین وەکو دەوترێت کەر لەکوێ دەکەوێت کوندە لەکوێ دەشکێت .. دەستەی دەستپاکی بیرمە ساڵی ڕابردوو لەکۆی ٦٤ کەیسی گەندەلی کەڕێکخراوی ستۆپ دای بەئێوە لەکۆی ئەو ژماڕە کەیسانە ۲۰ کەیسی لەسەر کەسانی بەرپرسن و گەر ئێوەش هیچتان پێ ناکرێ و ناتوانن کەیسەکانی ڕێکخراوی ستۆپ بجولێنن وەرن بلێن پێمان ناکرێ و نەئێوە توش ببن و نەئێمش شەر مەزار .
خۆ پێتان دەکرێ وەرن پشتگیری لەمانەوەی ڕێکخراوی ستۆپ بکەن دەست و کاریگەریەکانی دەسەلات لەسەر ئازادی کاری هەلبگرن . .
ڕێکخراوی ستۆپ . تاکە ڕێکخراوە کار لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دەکات . چەندین جاریش ڕێگە لەکارکردنی دەکرێ و دواجاریش بەفەرمانی دەسەڵاتەکەی هەولێر هەولی داخستنی درا…
نا بۆ داخستنی ڕێکخراوی ستۆپ ..
بەلێ . کارکردنی ئازاد..

خەسرۆ عبدالرزاق – چالاكی مەدەنی

رێكخراوی ستۆپ پێی دەگۆتن
ستۆپ كەن لە گەندەڵی
ستۆپ كەن لە دزی و تاڵان و بڕۆ
ستۆپ كەن لە نایاسایی بوون
ستۆپ كەن لە درۆو خەڵك گەوجاندن
ستۆپ كەن لە حوكمڕانی نابەرپرسانە
بۆیە ستۆپیان ستۆپ كرد بەڵام دڵنیام بەوان ستۆپ نابێ رێكخراوی ستۆپ

هاوكات لە چەندین كەناڵی جیاواز (هاوڵاتیان، پارێزەر، چالاکوان، رۆژنامەنوس، نوسەر، مامۆستا و قوتابی زانکۆ، رێکخراوی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی…ھتد) ئیدانەی ئەو پێشەلکاریەیان کرد و، ھاوخەمی و پاڵپشتی خۆیان بۆ رێکخراوی ستۆپ دوبارە کردەوە.

stopp

Halwest grtn

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.