“تەنھا لەخانەنشینی نایاسایی سەربازیدا ٨٠ ھەزار کەس موچە وەردەگرن”

میدیای Stop
سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بەفراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان  رايگەیاند “ھەندێک پەرلەمانتار لەروانگەی بەرژەوەندی کەسی‌و حزبیەوە تەماشای پرۆژەیاساکە دەکەن، ئەو وتی “یەکەم، دەپرسن لەئایندەدا کە خانەنشین بو خۆی لە کوێی پرۆژەکەدا دەبینێتەوە؟ دوەم: حزبەکەی لەدەستکاری کردنی ئەم خانە نشینییە چەند زیان دەکات؟”.

ناوبراو بەئاوێنەی  راگەیاند داوا دەکات کە خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پڕۆژە یاسایە دەکرێت لەپەرلەمان‌و پاشانیش لەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە، کۆبونەوەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بگوازرێتەوە تا رایگشتی لای رۆشنبێت کێ لەگەڵ پرۆژەکەیەو کێ لەدژیەتی، ئەو وتی “دەبێت ھەمو کۆبونەوەکانی ئاساییەکانی پەرلەمان راستەخۆ پەخش بکرێن، مەگەر داوا بکرێت بەنھێنی ئەنجامبدرێت. ھەرکەسێک داوا بکات کۆبونەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژەکە نھێنی بێت، دەترسێت لەبەردەم جەماوەردا رای خۆی بڵێت. ھەرکەس دژی ئەم پرۆژەیە بێت، واتا دژی چاکسازییە”.

وتیشی “جگە لەپلە مەدەنی‌و پلە تایبەتەکان، تەنھا لەخانەنشینی نایاسایی سەربازیدا ٨٠ ھەزار کەس موچە وەردەگرن”.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.