میدیای Stop
بڕیاره چوارشه‌ممه 10ى كانوونى دووه‌مى 2017، په‌رله‌مانى كوردستان خوێندنه‌وه بۆ ره‌شنوسى پڕۆژه یاساى چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى كه‌رتى وه‌زیفى گشتى و خانه‌نشینى و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كانى تر بكات.
حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێم به دواڕۆژى راگەیاند “پڕۆژه‌كه‌ى حكومه‌ت هه‌نگاوێكى باشه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌نگاوى تر‌ى به‌دوادا بێت، ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌كه نیشانه‌ى جددیه‌تى حكومه‌ته بۆیه ده‌بێت له‌ماوه‌یه‌كى نزیكدا له په‌رله‌مان ته‌واوبكرێت”.
له‌باره‌ى چاره‌نووسى پله‌باڵاكان و خانه‌نشینى په‌رله‌مانتاران و دوو مووچه و سێ مووچه‌یى، حاكم ئه‌حمه‌د وتى “به په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، حاڵه‌ته‌كانى نایاسایى مووچه جیابكرێنه‌وه، بە نموونه ئێمه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و وه‌زیرمان هه‌یه كه ته‌مه‌نیان له خوار 50 ساڵەوەیە و خانه‌نشینكراون، بۆیه به‌ده‌رچوونى ئه‌و یاسایە راسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم مووچه‌كانیان راده‌گرێت، چونكه له یاساكه ده‌ڵێت پله باڵاكان هاوشێوه‌ى به‌غدا بكرێت، له‌كاتێكدا له به‌غدا هیچ كه‌سێك له پله باڵاكان خانه‌نشین ناكرێت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نى نه‌گاته سه‌رووى 50 ساڵییه‌وه”.
وتیشی “دواى وردبینكردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌نایاسایى چه‌ند مووچه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه، ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن دیوانى چاودێرى داراییه‌وه بۆ حكومه‌ت ده‌نێرێت و داداگایى ده‌كرێن”.
ده‌شڵێت “له یاساكه سێ كاری گرنگ دیاریكراوه كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى دەکرێت كه پله‌یان بهرزكراوەتەوە یاخود دوو مووچه و سێ مووچه‌یان هه‌یه، له‌وانه خانه‌نشینانى پله باڵاكان هاوشێوه‌ى به‌غداى لێده‌كرێت، فره مووچه‌كانیش پێشنیاریان بۆ ده‌كرێت یه‌ك موووچه هه‌ڵبژێرن و ئه‌وه‌ى له كه‌رتى گشتى به نایاسایى پله‌ى بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه ئه‌و پله‌یه‌ى لێده‌سێندرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه شوێنه‌كه‌ى خۆى”.
له‌باره‌ى رێگرى له‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌وام ناكه‌ن و مووچه وه‌رده‌گرن (بندیوار)، حاكم ئه‌حمه‌د روونیکردەوە، به‌و یاسایه كێشه‌ى ئه‌و كه‌سانه چاره‌سه‌رناكرێت، چونكه ده‌بێت میكانیزمى تر بدۆزرێته‌وه و ده‌بێت ناچاربكرێن ده‌وامى ره‌سمى خۆیان بكه‌ن.
دوارۆژ- عیسا عەبدولقەھار