رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی: ھەوڵی دورخستنەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی ڕەت دەکەینەوە

میدیای stop

فەرمان ڕەشاد بەرپرسی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕایدەگەیەنێت ھەوڵی لابردنی بەرێز حاکم بەختیار عەلی سەرۆکی داواکاری گشتی سلێمانی ڕەتدەکەینەوە،چونکە ناوبراو یەکێکە لە بەرپرسە زۆر دڵسۆزەکانی ئەو وڵاتە و داکۆکی کارێکی سەرسەختی مافی گشتیە و، رۆڵێکی گەورەی ھەیە لە بەربەست دروستکردن لەبەردەم گەندەڵکاران.

دەشڵێت “لەماوەی ڕابردوو لە سنوری سلێمانی کاریان لەسەر دەیان دۆسیەی گەندەڵی کردوە کە ئێمە لە رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی پێشکەشکمان کردوون، بۆیە بەتەواوی ئەو ھەوڵە ڕەت دەکەینەوە.”

فەرمان ڕەشاد ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ” لە جێ ی ئەوەی دەسەڵات پاداشتی ئەوانە بداتەوە کە شەڕی گەندەڵکاران و یاسا شکێنان دەکەن سزایان دەدەن، دوێنێ لە ھەولێر ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی داخرا ئەمرۆش دەیانەوێ یەکێک لە پیاوە سپی و دڵسۆزەکان دوربخەنەوە.”

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.