رێکخراوی ستۆپ رێز لە سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی سلێمانی دەنێت

میدیای STOP
ئەمرۆ سێ شەممە ٣٠ کانونی دووەمی ٢٠١٨ لە مەراسیمێک رێکخراوی ستۆپ خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەشی بەرێز حاکم بەختیار عەلی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی داواکاری گشتی سلێمانی کرد، لە پای ھەول و کۆششەکانی بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی و سەروەری یاسا.
لە مەراسیمەکە ئاری عەبدولڵا بەرپرسی لیژنەی رێزلێنان ڕایگەیاند ئێمە لە رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی وەک رێزلێنانێکی بچوک بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی ناوبراو خەڵاتی رێزلێنانمان بەناوی خەڵکی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و دژە گەندەڵی کوردستان پێشکەش بەناوبراو کرد و، خەڵاتەکەش لەلایەن بەرێز ئارام جەمال کە یەکێکە لە چالاکوانە زۆر دڵسۆزەکان کە خەبات بۆ کوردستانێکی باشتر دەکات بەخشرا.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.