رێکخراوی ستۆپ گفتوگۆی کراوەی (بەربەستەکانی بەردەم دامەزراوەی داواکاری گشتی) ئەنجامدەدت

میدیای STOP

رۆژی سێ شەممە ٣٠ کانونی دووەمی ٢٠١٨ لە شاری سلێمانی رێکخراوی ستۆپ بەھاوکاری فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و پاڵپشتی NEDی گفتوگۆی کراوەی بەربەستەکانی بەردەم داواکاری گشتی و گرنگی ھەمواری یاساکەی بەرێوەبرد.
لە گفتوگۆکە کە حاکم بەختیار عەلی سەرۆکی پێشوی داواکاری گشتی و حاکم تەھا ئەحمەد دادوەر، فەرمان ڕەشاد سەرۆکی رێکخراوی ستۆپ بابەتیان پێشکەش کرد.
تیایدا بە وردی تیشک خرایە سەر رێگریەکانی بەردەم دامەزراوەی داواکاری گشتی و چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی بەھەموارکردنی یاساکەی بۆ ئەوەی رۆلێکی کاریگەرتر بگێرێت لە پرۆسەی روبەروبونەوەی گەندەڵی،
دواتر بەشداربوان سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو، ئەو گفتوگۆیە لەچوارچێوەی زنجیرە گفتوگۆیەکە کە رێکخراوی ستۆپ لە شارە جیاجیاکان ئەنجامی دەدات.

Image may contain: 4 people

Image may contain: 3 people, suit and indoor

Image may contain: 8 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 9 people, people sitting, table and indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.