پێچەوانەی ستانداردە جیھانیەکان “10 هه‌زار پله‌ی عه‌مید تا فه‌ریق له‌هه‌رێم هه‌یه‌”

ميدياى STOP

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرایده‌كات، له‌هه‌رێمی كوردستان  زیاتر له‌ 10هەزار كەس پلەی عەمید تا فەریقیان هه‌ن و ده‌شڵێت “پێویسته‌ بەگوێره‌ی میلاكات پلەی سەربازی بەرز بكرێته‌وه ‌و به‌پێی دوو پڕۆژه‌یاسای حكومه‌تیش پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی سەربازیی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت”.

فــرسەت ســـــۆفی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان،  ڕايگه‌یاند “گرنگترین هۆكار كە وادەكات پشتگیریی ئەم پڕۆژە چاكسازییە بكەن، كه‌ حكومه‌ت ناردوویه‌تی بۆ په‌ڕله‌مان، ئەوەیە ئەم پڕۆژەیە یەكەكانی 70 و 80ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكاتە خاوەنی یەك یەكەی ژمێریاری”.

بەوتەی سۆفی چارەسەری ئامانجێكی گەورەی سیاسیی چاوەڕێدەكرێت لەو پڕۆەیاسایە، كە ئەویش یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانە، ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەگەر هێزەكانی پێشمەرگە لە رووی داراییەوە یەك بخرێنه‌وه‌، دەرگایەكی زۆر گەورە بەرەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یەك یەكەی ژمێریاری لەناو وەزارەتی پێشمەرگه‌ دەكرێتەوە”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، ئاشكرایده‌كات کە لە وەزارتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم پلەی عەمید تا فەریق 10هەزار كەس هه‌یه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ژماره‌‌ پله‌داره‌ له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ستاندارده‌ جیهانییه‌كانه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ بە پێی میلاكات پلەی سەربازیی بەرز بكرێته‌وه‌، ئەگەر میلاك نەبوو، نابێت پلە بەرز بكرێتەوە، ئەمەش خاڵێكی دیكەی ئەم پڕۆژەی چاكسازییەیە كه‌حكومه‌ت ناردوویه‌تییه‌ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران پشتگیری لێده‌كه‌ن.

ناوبراو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێستا زیاتر لە 30 هەزار پاسەوان له‌ دامەزراوەكانی كوردستان بوونیان هه‌یه‌،  كە هەر بەشێكیان سەر بە شوێنێكە، لەم پڕۆژەیەدا هەموو ئەو پاسەوانانە لە چوارچێوەی یەك یەكە بەناوی “یەكەی پاسەوانی ناوخۆ” كۆدەكرێتەوە و هەمووشیان بە یەك لیست رێكدەخرێن بۆ پاسەوانی دامەزراوەكانی حكومەت.

 

دواڕۆژ

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.