رێکخراوی ستۆپ وردەکاری ڕاپۆرتی 2017ی ریزبەندی وڵاتە گەندەڵەکانی جیھان بڵاودەکاتەوە

میدیای STOP
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی  لەباره ی ریزبەندی وڵاتان لە ڕوی گەندەڵی بڵاوکردەوە , رێکخراوی ستۆپ-یش داوادەکات حکومەتی ھەرێم ڕاسپاردەکانی شەفافیەتی نێودەولەتی جێبەجێ بکات.

لە ڕاپۆرتەکەی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەولەتی لە کۆی ١٨٠ وڵات عێراق لە پلەی ١٦٩ ھەمینی وڵاتە گەندەڵەکان دایە و، لە کۆی ١٠٠ خاَڵ توانیویەتی ١٨ خاڵ بەدەست بھێنێت و بەبەراود لەگەڵ ساڵی ٢٠١٦ توانیویەتی خاڵێک زیاتر بەدەست بھێنێت.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندوە جیھان خراپترین ئامارەکانی گەندەڵی تۆماردەکات و ھەوڵە حیھانیەکانیش بۆ روبەروبونەوەی گەندەڵی بونی نیە.

لە ڕاپۆرتەکە ھاتوە ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین گەندەڵی تێدایە دوو خاڵی ھاوبەشیان ھەیە ئەویش بەرتەسککردنەوەی ئازادی کاری میدیایی و کوشتنی رۆژنامەنووسان و بەرتەسککردنەوەی کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە وڵاتی نیوزلەندا بە کۆکردنەوەی ٨٩ خاڵ لە پلەی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە کەمترین رێژەی گەندەڵی تێدایە، سۆماڵیش بە ٩ خاڵ وەک گەندەڵترین وڵات دانراوە، ھەر یەک لە وڵات دانیمارک لەپلەی دوەم و فینلاند  ونەرویج لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانە دێن کە کەمترین گەندەڵیان تێدایە. ھەر یەک لە باشوری سودان و سویا و ئەفغانستانیش لە پێش سۆماڵ لە ریزی گەندەڵترین وڵاتەکانی جیھانن.
لە ڕاپۆرتەکە ھاتوە ئەو وڵاتانە کە گەندەڵی تیایاندا لە ئاستێکی ھەرە بەرزە بەلایەنی کەم لە ھەموو ھەفتەیەک رۆژنامەنووسێکی تێدا تیرۆر دەکرێت.
رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی پێنج خاڵى کە وەک راسپاردە بڵاوکردۆتەوە بۆ ڕوبەروبونەوەی گەندەڵی كه بريتين له:
یەکەم: پێویستە حکومەتەکان ھاندی ئازادی ڕادەربرین و میدیای ئازاد بدەن، رێگا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی خۆش بکەن لەگەڵ بەشداری کۆمەڵی مەدەنی.
دووەم: حکومەتەکان و کۆمەڵی مەدەنی پێویستە کار بۆ بەھێزکردنی یاسایانە بکەن کە رێگا بە گەیشتن بە زانیاری خۆش دەکات، ئەویش بۆ زیاترکردنی شەفافیەت و کەمکردنەوەی دەرفەتی گەندەڵی کردن، ئەو حکومەتانەی تاکو ئێستا کاریان بۆ ئەو یاسایانە نەکردووە پێویستە رێوشوێنی گونجاو بۆ دەرکردنی ئەو یاسایانە بگرنە بەر.
سێ یەم: کەمکردنەوەی ئەو یاسایانەی پەیوەندیدارە بە میدیا، چ میدیای تەقلیدی یاخود میدیای نوێ. دڵنیا بە رۆژنامەنووسان بدات کە بەبێ ترس و ھەڕەشە کار بکەن.
چوارەم: پێویستە حکومەتەکان و چالاکان سوود لە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدانی بەردەوام وەرگرن لە پرسی بەرەو پێش بردنی چاکسازی.
پێنجەم: پێویستە حکومەتەکان و کۆمپانیاکان دەستپێشخەری بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو زانیاریانەی پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتی ھەیە، ھەروەھا پێویستە زانیاری لە بارەی بودجەی ساڵانە بڵاوبکەنەوە ھاوکات کۆمپانیاکان زانیاری لەبارەی خاوەنداری کۆمپانیاکانیان بڵاوبکەنەوە.

رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی داوادەکات حکومەتی ھەرێم ئەو پێنج ڕاسپاردەی رێکخراوی شەفافیەتی نێودەولەتی جێبەجێ بکات لەپێناو کەمکردنەوەی گەندەڵی و زیاتر کردنی شەفافیەت لەکارەکانی حکومەت کە فاکتەرێکی گرنگی پرۆسەی چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵیە.

 

No automatic alt text available.

Image may contain: text

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.