بۆ ئەزمونی چاکسازی واز لە سەردانی ئەوروپاو ئەمریکا بھێنن برۆن بۆ تەنزانیا

وێنە: جون بومبی ماغوفولی – سەرۆکی تەنزانیا

د. محەمەد رێکانی
لە ساڵی ٢٠١٥ ( جون بومبی ماغوفولی ) بو بە سەرۆکی تەنزانیا، ئەم کارانەی کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە وڵاتەکەی:

۱- لادانی سەرۆکی دەستەی نەزاھە.

۲- لادانی سەرۆکی کۆکردنەوەی باج.

۳-لادانی سەرۆکی دەستەی کەنارە ئاویەکان (موانئ)

٤- کەم کردنەوەی وەزیرەکان لە ۳۰ وەزیر بۆ ۱۹ وەزیر.

٥- دەرکردنی ۱۰ھەزار فەرمانبەر بەھۆی ساختەی بروانامەکان.

٦- راگرتنی ھەموو ئاھەنگەکانی فەرمی نیشتمانی وخەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆلێرە.

۷- داوای کرد ھەموو وەزیرەکان سەرجەم سەروەت و سامانیان ئاشکرابکەن و ھەر وەزیرێک بە پێچەوانە وە کاربکات لادەدرێت.

۸- قەدەغەکردنی سەرجەم گەشتە کانی دە رەوە لە سەرجەم بەرپرسانی حکومی تەنھا بە رەزامەندی راستەوخۆی خۆنەبێت ، چونکە پێیان گۆت کارەکانتان لە ناو ووڵاتە وکاری باڵوێزەکان لە دەرەوەی ووڵاتە.

۹- قەدەغەکردنی گەشت کردنی بەرپرسان بە فڕۆکەی پلە یەک ،واتە دەبێت وەک خەلکی ئاسایی گەشت بکەن بۆکاری حکومی.

۱۰- قەدەغە کردنی بەستنی کۆبونەوەو سیمنارو چاڵاکیەکان لە ھۆتێلەکان.

۱۱- کەم کردنەوەی ژمارەی شاندی ووڵاتەکەی لە کۆبونەوەی کومونوێلپ لە ٥۰ کەس بۆ ٤ کە س.

۱۲-لە سە ردانێکی بۆ نەخۆشحانەی پایتەخت کە بینی بێ سەروبەری پێوە دیارە ھە موو ستافی نەخوشخانەکەی ناردە ماڵەوەو ستافێکی نوێ داینا کە دەبێت لە ماوەی دوو ھەفتە دا ھە موو گرفتەکان چارەسەر بکەن ئەوەبو لە ماوەی سێ روژ چارەسەرکرا.

۱۳ – بودجەی ئاھەنگی کردنەوەی پەرلەمانی نوێ لە ۱۰۰ ھەزار دۆلار ی کەم کردەوە بۆ ۷ ھەزار دۆلار.

۱٤- سەرجەم ئۆتۆمبێلە بھا بەرزەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی کۆکردەوەو لە مەزادێکی ئاشکرادای فرۆشت و بریاری کرینی ئۆتومبێلی (تۆیۆتا ڤیتز) کە بجوک و زۆر ھەرزانە یدا بۆ بەرپرسانی حکومی.
۱٥- لە ئاھەنگی رۆژی یاسادا کە سەرجەم بەرپرسانی دەوڵەت ئامادەبون ئافرەتێک بە لافیتەک بەرامبەر سەرۆک ناڕەزای دەردەبڕێت لە سەر دواکەوتن واھمالکردنی دۆسیەکەی لە دادگا دا ، سەڕۆکیش پاش گوێ گرتنێکی تەواو بانگی سەڕۆکی پۆلیس وسەرۆکی دە سەڵاتی دادوەری کرد کە کێشەکە بە زوترین کات چارەسەر بکرێت و ژمارەی مۆبایلی خۆتان پێبدەن بۆ ئەوەی راستە وخۆ پەیوەندیتان پێوە بکات.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.