رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی کۆنفرانسی ساڵانەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا ئەنجامدەدات

میدیای stop

رۆژی سێ شەممە ٢٤/٧/٢٠١٨ رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی کۆنفرانسی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسای لەھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی سێیەم بەپشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NED ئەنجامدا.
لە کۆنفرانسەکە دوو راپۆرت خرایە ڕوو کە یەکێکیان راپۆرتی شەش مانگی چاودێری ئاستی جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری و ئەویتر راپۆرتی ھەمواری یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٧٩ی ساڵی ١٩٧٩.

کۆنفرانس بە بەشداری ئەندامانی پەرلەمان و نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و نوێنەری بەشێک لە وەزارەتەکان و دەستەی دەسپاکی و یاساناسان و مامۆستایانی زانکۆ و چالاکان و رۆژنامەنووسان بەرێوەچوو.

فەرمان ڕەشاد بەرێوەبەری پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە کۆنفرانسەکە ڕایگەیاند ” لەماوەی ساڵێکدا رێکخراوی ستۆپ بە ھاوبەشی لەگەڵ تۆڕی تارگێت بۆ سەروەری
یاسا کاری لەسەر چاودێری کردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری کردووە و، ئەمرۆ دووەمین راپۆرت بەکۆمەڵێک وردەکاریەوە خستمانە ڕوو لەبارەی ئاستی جێبەجێ کردنی یاساکە”

تاچگە عومەر بەرێوەبەری گشتی قەرمانگەی یاسای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە رێکخراوی ستۆپ و تۆڕی تارگێت کرد لەھەمبەر ئامادەکردنی راپۆرتی چاودێری یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری و ڕایگەیاند پێویستە ئێمە و رێکخراوەکان و راگەیاندنەکان فشارەکان زیاتر بکەین بۆ دەرکردنی رێنمایی جێبەجێ کردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری”

فەرحان جەوھەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە وتەیەکدا کە لە کۆنفرانسەکە پێشکەشی کرد دەستخۆشی ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەی کرد و، رایگەیاند بۆ جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری پێویستە یاساکە بەشێوەیەک ھەموار بکرێتەوە کە بتوانرێ بە باشترین شێوەجێبەجێ بکرێت.

سمکۆ عەبدولکەریم سەرۆکی لقی ھەولیری سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەھەمان شێوە بابەتێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند فشار دروستکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری ئەرکی ھەموومانە.

ھاوکات لە پەنێلێکدا لەبارەی راپۆرتیک کە رێکخراوی ستۆپ بۆ ھەمواری یاسای مافی داواکاری گشتی ئامادەی کردووبو ھەریەک لە د.ناسکە تەھا نوێنەری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و د.رێواس فایەق ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان و د.دانا سەعید سۆفی سەرۆکی ئەنیستیوتی ریفۆرم و ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەڵی قسەیان لەسەر گرنگی ھەمواری یاساکە کردەوە بۆ بەھێزکردنی رۆڵی داواکاری گشتی لەھەرێمی کوردستان.
پەنێلەکە لەلایەن ئاری عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا بەرێوەبرا کە وردەکاری کارکردن و ئامادەکردنی راپۆرتی ھەمواری یاسای داواکاری گشتی خستەڕوو بۆ ئامادەبووان.
دواتر لەلایەن بەشدارانەوە کۆنفرانسەکە بەچەندین سەرنج و پرسیار دەوڵەمەندکرا.

 

Image may contain: one or more people, crowd and indoor

Image may contain: 1 person, suit

Image may contain: 4 people, including Ary Azad, people sitting

Image may contain: ‎13 people, ‎‎including Mohammed Sirwan and ‎ع-ع- خه ليفانى‎‎, people sitting, table and indoor‎‎

Image may contain: 1 person, stripes

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.