رێکخراوی ستۆب: پێویستە پەرلەمان لەسەر لێبوردنی زێدەرۆیی کارانی موڵک و ماڵی میری بێتە دەنگ

میدیای  STOP
رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی ڕایدەگەیەنێت لێبوردنی زێدەرۆیی کارانی موڵک و ماڵی میری پێشینەیەکی خراپە بۆ ئەوەی گەندەڵکاران بە یاسا ببەخشرێن، لە راگەیەنراوێکدا رێکخراوی ستۆپ داواش دەکات پەرلەمانی کوردستان تەداخول بکات بۆ وەستاندنی ئەو بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم داویەتی بۆ بەخشینی ئەو کەسانەی کە سکاڵایان لەسەرە لە دادگاکان بەتاوانی زێدەرۆیی.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی رێکخراوی ستۆپ بخوێنەوە

بۆ/ پەرلەمانی کوردستان
بۆ / ڕای گشتی

بەرێزان ئێمە لەسەرەتای گفتوگۆکانی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠١٧ مەترسی ئەوەمان پیشاندا کە پێویستە ئەو یاسایە نەچێتە خزمەت گەندەڵکاران و سەرپێچیکاران، بۆ ئەوەی نەبێتە پێشینەیەکی باش کە وا بکات خەڵکی گەندەڵکار و پێشێلکاری یاسا ترسیان نەمێنێت، بەو پێیەی دواتر بە یاسا دەبەخشرێن.

لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی بەربەست و لاوازی ئیرادەی حکومڕانان نەتوانراوە شەڕی گەندەڵی و گەندەڵکاران و تاوانبارانی زەوی و زار بە حەقیقی بکرێت، لەوەش مەترسیدار تر ئەو بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستانە، کە بڕیاریداوە تاوانبارانی زەوی و زار و ئەوانەی زێدەرۆییان بەرامبەر موڵک و ماڵی گشتی کردووە ببەخشرێن، وەک لە ڕاگەیەنراوی ژمارە (٤٨٩)ی دەزگای داواکاری گشتی ھاتوە لە بەرواری ٣٠/٧/٢٠١٨.
بۆیە داوا دەکەین پەرلەمانی کوردستان بە زوویی دەستێوەردان بکات و رێگری لەو پێشێلکاریە زەقە بکات بەرامبەر موڵک وماڵی گشتی و نابێت رێگە بکات لێبوردنی گشتی زێدەرۆیی کارانی موڵک و ماڵی میری بگرێتەوە و، ئەو بڕیارەی دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بوەستێنێت، کە وەک لە مادەی نۆی یاسای لێبوردنی گشتی ھاتوە تاوانەکانی گەندەڵی بەر ئەو یاسایە ناکەون.

رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی

٥ی ئابی ٢٠١٨

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دەزگای داواکاری گشتی بخوێنەوە لە بارەی لێبوردنی زێدەرۆیی:

Image may contain: text

No automatic alt text available.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.