سەرۆکی فلیپین ئۆتۆمبێلی گەندەڵەکان تێکدەشکێنێ

میدیای STOP

سەرۆکی فلیپین دەیان ئۆتۆمبیلی گرانبەهای وردوخاشکرد.

رۆژی چوارشەممەی ڕابردو لە مانیلای پێتەخت سەرۆکی فلیپین (رۆدریگۆ دوتەرتە) لە هەڵمەتێکی دژە گەندەڵی دا لە وڵاتەکەی بەئامادەبونی خۆی (٧٦) مۆتۆرسکیل و ئۆتۆمبیلی گرانبەهای بە بلدۆزەر تێکشکاند، لەنێو ئۆتۆمبیلەکان (مەرسیدس و لامبۆرگینی و پۆرشە و فێراری) تێدابو، کە لە بەنرخترین ئۆتومبێلەکانی جیهانن، نرخی ئۆتۆمبیلەکان بە زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار خەملێندراوە.

لە بەرامبەر کۆمەڵێک خەڵکدا سەرۆکی فلیپین ڕایگەیاند کە تێکشکاندنی ئەو ئۆتومبیلانە پەیامێکی ڕونە کە لەو وڵاتەدا شوێنی گەندەڵی نابێتەوە، جێی ئاماژەپێکردنە سەرۆکی فلیپین دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لە ساڵی پار بەڵێنی دابو بەتوندی دژی گەندەڵی بوەستێت، ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە حکومەتی کوردستان چەندین ئۆتۆمبێلی بەنرخێکی هەرزان و بە قیستی درێژ فرۆشتۆتەوە فەرمانبەران لەبری ئەوەی لە مەزادێکی ئاشکرا دا بیانفرۆشێتەوە، ڕێکخراوی ستۆپ لەمبارەیەوە پرێسکۆنفرانسێکی ڕێکخست و تێیدا ڕونیکردەوە کە ئەم هەنگاوەی حکومەت بەهەدەردانی موڵکی گشتیە و بەجۆرێک گەندەڵیی حکومییە، هەروەها یاداشتێكی بۆ بەدواداچون و بەرگرتن پێشكەشی (دەستەی دەسپاكی، دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی) كرد.

Image result for Porsche pummeled, Corvettes crushed as Philippines' Duterte shows he's tough on tax-dodging

Related image

Image result for Porsche pummeled, Corvettes crushed as Philippines' Duterte shows he's tough on tax-dodging

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.