دیوانی چاودێری دارایی وەڵامی یاداشتەکەی رێکخراوی ستۆپ لەبارەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە حکومیەکان دەداتەوە

میدیای stop

لە نوسراوێکی فەرمی دیوانی چاودێری دارایی بە ژمارە (٣٦٧) لە بەرواری١٣ ی ئابی ٢٠١٨ کە ئاراستەی رێکخراوی ستۆپ-ی کردووە وەڵامی ئەو یاداستەی رێکخراوی ستۆپ دەداتەوە کە لە بەرواری ١ی ئابی ٢٠١٨ تایبەت بە پرسی فرۆشتنی ئۆتۆمبیڵە حکومیەکان ئاراستەی کردبوون.

لە وەڵامەکە دیوانی چاودێری دارایی ئاماژە بۆ ئەوە کردووە لە رێگای لیژنەیەکی باڵاوە چەندین تێبینیان ئامادەکردووە و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی جێبەجێکاریان ئاگادار کردۆتەوە.
پێشتر رێکخراوی ستۆپ یاداستی ئاراستەی ھەریەکە لە داواکاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەسپاکی کردبوو داوای کردبوو وەک دامەزراوەی چاودێری و پاراستنی موڵک و ماڵی دەوڵەت رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ رێگری کردن لەو بەھەدەردانە کە لە پرۆسەی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلە حکومیەکان ئەنجامدراوە.
دەقی وەڵامەکەی دیوانی چاودێری دارایی ببینە:

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.