رێکخراوی ستۆپ ڕوونکردنەوەیەک ئاراستەی کۆمپانیای بەرێز دەکات

میدیای STOP

بۆ / کۆمپانیای بەرێز
بابەت / روونکردنەوە

بەرێزان ئێمە وەک رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی لەچوارچێوەی پرۆژەی بەھێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە راپۆرتی حەفتەم لە پاڵ ١٢ دۆسیە بەدواداچونێکی رۆژنامەوانی سایتی (وێستگە نیوز)مان بڵاوکردەوە بەناونیشانی (کۆمپانیایەک دەیەوێ بەشێک لە زەوی گەڕەکێکی شار داگیر بکات) کە سایتەکە بە پشت بەستن بە لێدوانی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە کۆمپانیاکەتان دەستکاری ماستەر پلانی شاری گرین ستی کردووە.

بەرێزان سروشتی کارەکانی ئێمە بەو شێوەیەیە کە ھەر راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ببینین کە ئاماژەی بۆ ئەوە کردبێ کاری نایاسایی تێدایە، ئێمە بە نوسراوێک ئاراستەی داواکاری گشتی دەکەین و، ھیچ لایەنێک تۆمەتبار ناکەین، لەو راپۆرتەش بۆ داواکاری گشتی نوسیومانە تکایە بەدواداچون بکەن لە حاڵەتی بونی کاری نایاسایی سکاڵا تۆماربکەن، واتە ئێمە بریاری پێشوەختەمان نەداوە کە کۆمپانیای بەرێز تاوانبارە و تەشھیرمان بە سومعەی کۆمپانیاکەتان کردبێت، ئەوە دادگایە پێویستە بریاری کۆتایی بدات.

سەرەڕای ئەوەش دوای ئەوەی ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێداین لەسەر راستی بابەتەکە ئێمە داوای لێبوردن لە کۆمپانی بەرێو دەکەین و کە لەو راپۆرتە ناویان ھاتوە، ھیوادارین لە داھاتو روداوی لەو شێوەیە لە رێگای پەیوەندی پێشتر زیاتر روون بکرێتەوە.

 

رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی

١٢ / ٨ / ٢٠١٨

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.