میدیای STOP
رێکخراوی ئاشتی و ئازادى لە لە ڕاپۆرتی رەوشی ئازادی ڕادەربڕین ئاماژە بەو پێشێلکاریەکانە کراوە کە بەرامبەر رێکخراوی ستۆپ ئەنجامدراوە.
لە ڕاپۆرتەکە کە رۆژی چوارشەممە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ لە کۆنفرانسێک بڵاوکرایەوە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە مانگی نیسان بۆ جاری دووەم لە لایەن دامەزراوە ئەمنیەکان فەرمانی داخستنی ئۆفیسی رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی دەکراوە، ئەو بریارەش پێچەوانەی یاسای کاری رێکخراوە مەدەنیەکانە لە ھەرێمی کوردستان، ئەوە لەکاتێکدا پێشتر رێکخراوە رێکارە ئەمنیەکانی کردنەوەی ئۆفیسی جێبەجێ کردووە.
جێی باسە لە کۆنفرانسەکە زۆرینەی ئەو چالاکە مەدەنی و سیاسی و رۆژنامەنووسانەی قسەیان لەسەر راپۆرتەکە کرد پشتیوانی خۆیان بۆ کارەکانی رێکخراوی ستۆپ دوپاتکردەوە و، نارەزایی خۆیان بەرامبەر داخستنی ئۆفیسی رێکخراوەکە بۆجاری دووەم پیشاندا.