لە ماوەی حەوت مانگدا ،169پیێشێڵكاری دژ بە 272 كەس و لایەن تۆمار كراوە

ميدياى STOP

ئەمرۆ چوارشەممە ١٥ی ئابی ٢٠١٨ لە هەولێر ، كۆنفرانسی ئازادی رادەربرین له لايه ن رێكخراوی ئاشتی و ئازادی بەرێوەچوو .
بە پێی داتاكانی رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ، لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ساڵی 2018دا (169) پێشێلكاری دژ بە ( 272 ) كەس لە رۆژنامەوان ودەزگای راگەیاندن و خۆپیشاندەر و چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی تۆماركراون.
پوختەی ڕاپۆرتەكە
لەهەرێمی كوردستان ئازادی رادەربڕین بەمانا فراوانەكەی رووبەرووی پێشێڵكاری و مەترسی گەورە دەبێتەوە، كە تیایدا رۆژنامەوانان و خۆپیشاندەران و چالاكوانانی مەدەنی كراونەتە ئامانجی دەسەڵاتداران ، بە رێگای هەرەشەكردن و لێدان و سوكایەتی و دەستگیركردن و رفاندن هتد…
ەشێكی زۆری ئەو پێشێڵكارییانە بەجلێ‌ مەدەنی دژ بە رۆژنامەوان وچالاكوانان و خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێن . بۆ شاردنەوەی لایەنی پشت تاوانەكانیش چەندین رێگایان گرتۆتەبەر كە دیاریترینیان رێگری لە روماڵی كەناڵەكانی راگەیاندنە لە كاتی خۆپیشاندان و نارەزایەتییە جەماوەرییەكان و لێسەندن و رفاندنی مۆبایلی ئەوكەسانیە كە تۆماری رووداوەكان دەكەن
چوارچێوەی یاسایی ئازادی رادەربرین بەجۆرێك رێكخراوە كە دەسەڵاتداران دەستیان ئاواڵا كراوە بۆ رێگریكرن لە ئازادی رادەربڕین لە لایەكی تر تۆمەتبارانی كەیسەكانی ئازادی رادەربرٍین بە ئاسانی لە سزای یاسایی دەربازیان دەبێت و یاسا لە بواری جێبەجێكردن و ئەرزی واقع چالاكوانان و رۆژنامەونوسان و خۆپیشاندەران نا پارێزێت .
لە 5ی حوزەیرانی 2013دا، یاسای ژمارە 11ی مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرد، بەڵام پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج ساڵ و تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە، هێشتا یاسایەكە جێبەجێ‌ نەكراوە.سەرەڕای دەركردنی رێنماییەكان بەڵام بۆئەوەی نەچێتەبواری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە ئامادەنین لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاویبكەنەوە!
بەپێی داتاكانی ئەم راپۆرتەی بەردەستان زۆرترین پێشێڵكاری دژ بە رۆژنامەوانان و دەزگاكانی راگەیاندن كراوە و لە رێگای دەستگیركرن و رێگریكردن لە روماڵ و داخستنی كەناڵ لە دەرەی یاسا.
چەندین گروپ ولایەن ورێكخراو مۆڵەتی وەرگرتنی خۆپیشاندانیان پێ‌ نەدراوە یا لە كاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندان وگردبونەوە رووبەرووی گرتن ورفاندن ولێدان وسوكایەتی بونەتەوە.هاوكات چەندین كەیسی رێگری لەكاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی وچالاكوانان تۆماركراوە،
بەڕوونی رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2014 رێنمایی رێكخستنی فریكوانسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان (مۆڵەتی كاری وێستگەكانی رادیۆ وTV) وەك رێنمایی جۆرێكە لە پێشێڵكاری و رێگریكردن لە مۆڵەتی دەزگای راگەیاندن و هەربەوش نەوەستاون خودی ئەم رێنمایەش پێ‌ شێڵ دەكرێت لە لایەن دەزگاهەواڵگرییەكان
لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ساڵی 2018دا (169) پێشێلكاری دژ بە ( 272 ) كەس لە رۆژنامەوان ودەزگای راگەیاندن و خۆپیشاندەر و چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی تۆماركراون
(14) كەناڵی راگەیاندن رووبەرووی داخستن و راگرتنی پەخش بونەتەوە (24) رۆژنامەوان دەستگیركراون (64) حالەتی رێگری لە روماڵكردن (20) حالەتی هەرەشەی سەر رۆژنامەوان و چالاكوان ،
خۆپیشاندەر
و(20 ) حالەتی لێدان و ئەشكەنجەدانی خۆپیشاندەر و (7) حالەتی سوكایەتپێكردن ئەنجام دراوە (67) خۆ پیشاندەر دەستگیر كراون و (10) حالەتی رێگری لە خۆپیشاندان و چالاكی سەر شەقامكراوە .
رەوشی كاری رێكخراوەیی
(2)رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی رووبەرووی داخستن بونەتەوە لە دەرەوەی یاسا (9) حالەتی رێگری لە كۆبونەوەی رێكخراوەكانی كۆمەڵگانی مەدەنی تۆماركراون و دەستوەردانی هێزە ئەمنییەكان لە كاری رێكخراوەكان بۆتە دیاردە .

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.