گروپێکی بەنکی نێودەولەتی لەگەڵ رێکخراوی ستۆپ کۆدەبنەوە

میدیای Stop

گروپێکی دامەزراوەی حیھانی بەنکی نێودەوڵەتی کە لەھەرێمی کوردستانن بەمەبەستی ئامادەکردنی پلانێکی کاری دوو ساڵە بۆ رێکخستنەوەی کەرتی ئابوری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ستۆپ کۆدەبنەوە.
گروپی بەنکی نێودەولتی پێکھاتبوون لە توێژەران (joel Turkewitz) و (Emmanuel Cuvillier) کۆبونەوەیان لەگەڵ رێکخراوی ستۆپ بۆ وەرگرتنی سەرنجەکان و پێشنیارەکانی کۆمەڵی مەدەنی بو لە پرۆسەی روبەروبونەوەی گەندەڵی.
لە دیدارەکە فەرمان رەشاد بەرپرسی رێکخراو و یونس حمد بەرپرسی پەیوەندیەکان سەرنجەکانی رێکخراوی ستۆپ-یان بۆ نوێنەرانی بەنکی نێودەولەتی خستەڕوو، لەبەرامبەردا نوێنەرانی بەنکی نێودەولەتی داوای ھەماھەنگی زیاتر و پەیوەندی قوڵتریان کرد لە رێکخراوی ستۆپ.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.