چالاکیەکانی پرۆگرامی پێگەیاندنی گەنجانی چالاک AYE program دەستپێدەکات

میدیای رێکخراو

رێخراوی ستۆپ بەپشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NEDی ئەمریکی پرۆگرامی پێگەیاندنی گەنجانی چالاک AYE program جێبەجێدەکات.
لە ٢٦٠ فۆرمی داواکراو بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامەکە ٢٥ گەنج ھەڵبژێردران و، رۆژی شەممە ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ یەکەم ورکشۆپی پرۆگرامەکە دەستی پێکرد، کە تایبەت بو بە بنەماکانی کاری رێکخراوەیی و بەرێوەبردنی رێکخراو، لەلایەن عەلی کەریم راھێنەری نێودەولەتی بابەتەکە پێشکەشکرا.
جێی باسە پرۆگرامەکە چەندین بابەتی جیاجیا لەخۆدەگرێت لەوانە کاری رێکخراوەیی، داکۆکیکردن و بەرێوەبردنی ھەڵمەت، بنەماکانی حکومڕانی باش و، شەفافیەت، روبەروبونەوەی گەندەڵی.

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.