حكومەتی ئەلیكترۆنی و نەهێشتنی گەندەڵی

نوخشە ناسح

مرۆڤایەتی تا ئێستا شایەدی چوار شۆڕش بووە، شۆڕشی پیشەسازی لەدوای ساڵی ١٧٥٠كە بریتی بووە لە بەرهەمهێنان بە رێژەی زۆر و شۆڕشی دۆزینەوی كارەبا كە بریتییە لە دۆزینەی كەناڵەكانی بەبازاڕكردن (ماركتینگ) و شۆڕشی ئینتەرنێیت و شۆڕشی چوارەم كە ئەویش شۆڕشی قۆناخی پێشكەوتووی ئینتەرنێتە كە خۆی لە رۆبۆت و تەكنەلۆجیای نانۆ و چاپی سێ رەهەندی دەبینێتەوە.

سنوورداركردنی گەندەڵی
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی جیهانی تەكنەلۆجی، جۆری خزمەتگوزارییەكانیش گۆڕاون، بەشێوەیەك ئینتەرنێت كۆڵەكەی ئەو گۆڕانكارییانەیە كە خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانیان پشتی پێوەدەبەستن.
پێشكەوتنی تەكنەلۆجیاو پەیوەندییەكان، راستییەكی هێناوەتە ئاراوە كە بریتییە لەوەی دامەزراوەكان لەكار و ئەرك و مامەڵەكردنیان تەكنەلۆجیا بەكاربهێنن.
ئەو پڕۆسەیە ناوی حكومەتی ئیلیكترۆنییە كە من ناوی دەنێم، نیمچە شۆڕشی پێنجەم!.
پێناسەی حكومەتی ئیلیكترۆنی لە سادەترین شێوازیدا ئەوەیە كە بانكی جیهانی لەساڵی 2005 پێناسەی كرد و تێیدا دەڵێت: «حكومەتی ئیلیكترۆنی ئەو حكومەتەیە كە تۆڕەكانی ئینتەرنێت و تۆڕی فراوانی زانیاریی لە خۆگرتووەو توانای ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكانی لەنێوخۆیدا هەیە و بەشێوەیەكی بەتواناتر و باشتر دەتوانێت دامەزاروەكانی بەڕێوەبەرێت و زانیاری زیاتر بە هاووڵاتییانی دەدات و لەئەنجامدا دوو بابەتی گرنگ و ژیانی بەدەستدەهێنرێت، ئەوانیش سنوورداركردنی گەندەڵی وەك ئامادەكارییەكی بۆ نەهێشتنی، دووەم جێگیركردنی شەففاییەت و پتەوكردنی متمانەی خەڵكی بەوەی كە هەر كاتێك ویستیان و لەهەر شویێنێكدا بن دەستیان بە زانیاری دەگات.

جێبەجێكردنی كارەكان بەشێوازی ئیلیكترۆنی
حكومەتی ئیلیكترۆنی تەنیا ئەركی ئەو بەوە نەبەستراوەتەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت پێشكەش بە خەڵك بكات، بەڵكو ئەو هزرێكی پێشكەوتووە كە دووبارە دامەزراوە حكومییەكان بە رەهەندی بەڕێوەبەردن ئیداری، كۆمەڵایەتی‌و سیاسی، هەروەها تاكە ئەركی ئەو حكومەتە تەنیا پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری ئیلیكترۆنی بۆ خەڵك نییە، بەڵكو هەروەها جێبەجێكردنی كارەكان بەشێوازی ئیلیكترۆنی لە ناوەوە و دەرەوەی دامەزراوەكان.
ئەو شێوازە نوێیە بریتییە لەڕێگە و دەرفەت دەداتە هاووڵاتییان تا لەكەسێك كە تەنیا خزتمەتگوزاری پێدەگات، بۆ كەسێكی دیكە كە بەشداری لە دەركردنی بڕیارەكانی حكومەتی دەكات.

حكومەتی ئیلیكترۆنی چۆن دەستەبەردەكرێت؟
حكومەتی ئیلیكترۆنی لەڕێگەی دەركردن بەو راستییە دادەمەزرێت كە ئەویش بریتییە لە دەرك كردن بەوەی كە جیهانی ئەمڕۆ و گۆڕانكارییەكانی وای لێهاتووە كە كۆنترۆڵی كۆمەڵگە دەكات‌و سێ مەرجی سەرەكی‌و بنەڕەتیشی لەخۆگرتووە، لێپێچینەوە، شەففاییەت‌و حوكمی دروست‌و ساڵح.
لەڕاستیدا دروستبوونی حكومەتی ئیلیكترۆنی لە سۆنگەی پێویستی بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سەریهـڵداوە و لەدوای ئەوەی شێوازی گەندەڵی لە دامەزراوەكان و كۆمەڵگە سەریهەڵدا و تەشەنەی كرد.
ئەنجامدانی چاكسازی پێویستی بە چالاككردنی سیستەمی شەففاییەتە تا لەڕێگەی بڵاوبوونەوەو بڵاوكردنەوەی زانیارییەوە، بتوانرێت چوارچێوەیەك بۆ لانیكەمی گەندەڵی دابنرێت.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.