تۆڕی تارگێت لەبارەی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری کۆدەبێتەوە

میدیای ستۆپ
 رۆژی شەممە ٢٤-١١-٢٠١٨ تۆڕی تارگێت بۆ شەفافیەت و سەروەری یاسا بە ئامادەبونی رێکخراوە بەشدارەکانی کۆبونەوەی مانگانەی سازکرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەردەوامی پرۆژەی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری.
لە کۆبونەوەکە گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی ئامادەکردنی راپۆرتی شەش مانگی چاودێری کردنی یاساکە کرا و، بڕیاردرا بۆ سەرەتای مانگی شوبات راپۆرتی سێیەمی چاودێری بڵاوبکرێتەوە.
جێی باسە رێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەلی لە چوارچێوەی پرۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NEDی پشتیوانی چالاکیەکانی تۆڕی تارگێت دەکات بۆ چاودێری کردنی جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.