شەفافییەتی نەوتی كوردستان لە چاوی دیلۆیتەوە

ھەڵسەنگاندنێک بۆ شەفافییەتی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان

شەفافییەتی نەوتی كوردستان
 لە چاوی دیلۆیتەوە
ھەڵسەنگاندنێک بۆ شەفافییەتی كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان

ئامادەكردنی
رێكخراوی ستۆپ

 نوسینی
(سەنگەر رەسوڵ – فەرمان رەشاد – ئاری عەبدوڵــڵا)

mockups-design.com

پوختە

پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ۲۰۰۷ لە چوارچێوەی یاسای ژمارە ۲۲ی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان ڕوێکی یاسایی وەرگرت، کە تیایدا بە ڕوونی لە یاساکە هاتوە پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی بنەماکانی دەستپێشخەری شەفافیەت بۆ پێشەسازییە دەرهاتوەکان بێت، کە چەندین بنەمای گرنگی بۆ چەسپاندنی شەفافیەت لەو کەرتە لەخۆ گرتووە، بەڵام تاکو ئێستا ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم بەردەوامە بەهۆی نەبونی زانیاری پێویست و ناڕوونی لە بارەی پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتن و داهاتی نەوتی هەرێم و پرسی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان.

ئەو ڕاپۆرتانەی کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت لەبارەی نەوتی کوردستان دەکرێت بڵێین هەنگاوێکی باشە لە بواری پەرەپێدانی شەفافیەت، بەوەی کۆمەڵێک داتا و ژمارە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام وەڵامدەرەوەی سەرجەم پرسیارەکان نییە، هێشتا کۆمەڵێک هەنگاوی پێویست ماوە بۆ جەسپاندنی شەفافیەت لەو کەرتە، لەو ڕاپۆرتە بەشێکی خراوەتە ڕوو.

ڕاپۆرتی (شەفافییەتی نەوتی كوردستان لە چاوی دیلۆیتەوە) گێڕانەوەیەکی خێرایی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت و هەنگاوە جۆربەجۆرەکانی لە خۆگرتوە، وردەکاری هەر سێ ڕاپۆرتی دیلۆیت خراوەتە ڕوو لەگەڵ شیکار کردنیان، هاوکات ڕاپۆرتەکان بەراورد کراون بە پێوەرەکانی دەسپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازییە دەرهاتوەکان کە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتییە بۆ شەفافیەتی نەوت و گاز، خاڵە بەهێز و لاوازەکان تیشکیان خراوەتە سەر.

mockups-design.com

 

بەشی یەكەم

پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان
كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی 2004- 2009 دا
كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی 2010 بۆ 2018
ئەو گۆڕانكاریانەی تا  كۆتایی 2017 روویدا

هەنگاوەكانی شەفافیەت لە كەرتی نەوت

پرۆسەی چاكسازی و هێنانی كۆمپانیاكانی وردبینی
كۆمپانیاى دیلۆیت
كۆمپانیای ئەرنست ئەند یۆنگ

mockups-design.com

بەشی دووەم

– شیكردنەوەی ھەناردە و داھـات بەپێی گرێبەستی ھاوبەشی بەرھەمھێنانی نەوتی حکومەتی ھەرێمی كوردستان.
– ووردەکارییەکانی گرێبەستی ھاوبەشی بەرھەمھێنانی (PSA).
– شیکردنەوەی راپۆرتەکانی دیلۆیت لەسەر داھاتی نەوتی ھەرێمی كوردستان بەپێی گرێبەستی ھاوبەشی بەرھەمھێنانی (PSA).
راپۆرتی یەکەمی دیلۆیت
راپۆرتی دووەمی دیلۆیت
راپۆرتی سێیەمی دیلۆیت

mockups-design.com

بەشی سێیەم

حکومەتی ھەرێمی كودستان و پابەندی بە پێوەرەکانی دەستپێشخەری شەفافیەت بۆ پیشەسازییە دەرھاتوەکان (EITI)

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی ھەردوو یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٧ مادەی پازدەھەم برگەی شەشەم و، یاسای سندووقی داھاتەکانی نەوت و گازی کوردستان ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٥، لە بەڕێوەبردنی داھاتەکانی نەوت و گازدا، پابەند کراوە بە کارکردن بە بنەماکانی دەستپێشخەری شەفافیەت لە پیشەسازیەکانی دەرھاتوو. بەڵام دەستپێشخەریەکە لە جێبەجێ کردنی پێوەرەکانی لە تی ئای تی ئای مامەلە لەگەڵ ولات دەکات، بۆیە ھەرێم ناتوانێ بەشدار بێ بە راستەوخۆیی تەنھا لە چوارچێوەی عێراق دەتوانێت.

mockups-design.com

بەشی چوارەم

شێوازی قەرز دانەوەی هەرێمی كوردستان
بەراوردێك لە نێوان قەرزیەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ
پرسی دانەوەی قەرزەکانی حکومەت لە راپۆرتەکانی دیلۆت

mockups-design.com

لە كۆتاییدا لیستی سەرچاوەكان و پاشكۆی راپۆرتەكانی كۆمپانیای دیلۆیت دانراوە.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی تەواوی راپۆرتەكە لە خوارەوە كلیك لەسەر بەرگەكە بكە:

mockups-design.com

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.