ستۆپ
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، زیاتر له 1000 پزیشک هه‌رێمى كوردستانیان به‌جێهێشتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت، پزیشكان زیاتر بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا ده‌ڕۆن، چونكه هه‌لى كاریان به ئاسانى ده‌ستده‌كه‌وێت. ماڵپەڕی دواڕۆژ لە راپۆرتێكدا، زانیار و داتای وورد بڵاوكردۆتەوە، لەسەر ژمارەی ئەو دكتۆرانەی دوای دروستبونی قەیرانی ئابوری و سیاسی و ئیداری، هەرێمی كوردستانیان جێهێشتوە.
له دواى ساڵى 2003وه ژماره‌یه‌كى زۆر له پزیشكانى ناوچه‌كانى خواروو و ناوه‌ڕاستى عێراق به‌هۆى ناسه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه‌وه روویان له هه‌رێمى كوردستان كرد، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین هۆكار وایانكردووه پزیشكه كورده‌كان هه‌رێم جێبهێڵن و رووبكه‌نه وڵاتانى ئه‌وروپا.
د. دانیاڵ سه‌عدى، :”كۆچكردنى به‌لێشاو له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ناسه‌قامگیرى سیاسییه، پزیشك ده‌یه‌وێت له ئارامیدا كاربكات”.
د. خاڵس قادر، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان دەڵێـت: له ساڵى 2014وه تا كۆتایى ئه‌مساڵ زیاتر له 1000 پزیشك هه‌رێمى كوردستانیان به‌جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دروستكردنى بۆشایى له وه‌زاره‌تدا، به‌ڵام قه‌یرانى دارایی و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ناڕه‌وایه‌ى له میدیاكانه‌وه ده‌كرێته‌سه‌ر پزیشكان، واى كردووه جۆرێك له نائومێدى له‌ناو پزیشكان دروستبێت، وه‌كو پێویست ئه‌و كاره پیرۆزه‌ى ئه‌وان ده‌یكه‌ن له‌به‌رچاو ناگیرێت.
به‌پێى وته‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: كۆچى پزیشكان زیاتر بۆ وڵاته ئه‌وروپییه‌كان بووه، به‌تایبه‌ت بۆ بریتانیا و ئه‌ڵمانیا، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌لى كاریان به ئاسانى ده‌ستده‌كه‌وێت، چونكه پزیشكانی ئێمه له ئاستێكى باشدان.
خاڵس قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا زیاتر له 4 هه‌زار و 550 فه‌رمانبه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وازیان له كاره‌كه‌یان هێناوه.
زۆربه‌ى هۆكاره‌كانى به‌جێهێشتنى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاووڵاتى ئاسایى و پیشه به‌رزه‌كان هاوبه‌شن، به‌ڵام پزیشكان به‌پێى كاره‌كه‌یان پاڵنه‌رى تایبه‌تییان هه‌یه كه جیاوازه له كه‌سێكى ئاسایى، جگه له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت و سه‌ندیكا، ده‌مانه‌وێت له زارى دكتۆره‌كان خۆیانه‌وه هۆكاره‌كان بخه‌ینه‌ڕوو.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان،: له ساڵى 2014وه تا كۆتایى ئه‌مساڵ زیاتر له 1000 پزیشك هه‌رێمى كوردستانیان به‌جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر دروستكردنى بۆشایى له وه‌زاره‌تدا.
د. دانیاڵ سه‌عدى، پزیشكى پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان وتى: “كۆچكردنى به‌لێشاو له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، یه‌كێك له هۆكاره‌كان ناسه‌قامگیرى سیاسییه، پزیشك ده‌یه‌وێت له ئارامیدا كاربكات به هه‌موو ماناكانیه‌وه، جگه له‌وه كاتێك كێشه ده‌كه‌وێته وڵاته‌وه و بێ سه‌روبه‌رى هه‌بێت، هاوكات مافى تاك و پیشه‌كان نه‌پارێزرا و یاسا سه‌روه‌ر نه‌بوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا دكتۆر بیر له به‌جێهێشتنى ئه‌م وڵاته ده‌كاته‌وه”.
ئه‌و پزیشكه باس له هۆكارێكی تری كۆچكردنی پزیشكه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: “لایه‌نێكى تر هه‌ندێك له پزیشكان به‌وشێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت له ژینگه‌یه‌كى له‌باركاربكه‌ن، بیرناكه‌نه‌وه كه خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن له‌هه‌موو بارودۆخێكدا، ئازایى پزیشك له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى شه‌ڕ و هه‌ژارى و نه‌داریدا خزمه‌تى خه‌ڵك بكات، نه‌ك ته‌نها له‌كاتى ئارامیدا”.
د.دانیال باسى له‌وه‌شكرد: ناهه‌قی به‌رامبه‌ر پزیشك ده‌كرێت، بۆ نموونه خه‌ڵكى ناشایسته هه‌ندێك پۆستیان ده‌درێتێ له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ته‌ندوستى به‌هۆى حیزبه‌وه، پزیشك هه‌یه پێى قبوڵ ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى 26 ساڵ بۆ ئه‌وه نه‌یخوێندووه تا ناهه‌قى به‌رامبه‌ر بكرێت.
پێشتر هه‌ر كه‌سێك دواى ته‌واوكردنى خوێندن له‌كاتى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك پزیشك به‌ڵێننامه‌ى پێ پڕده‌كرایه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆى نه‌بوو هه‌رێمى كوردستان جێبهێڵێت، هاوكات بڕێك پاره‌ى لێوه‌رده‌گیرا، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌مه نه‌ماوه كه هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌توانرێت رێگرى له رۆیشتنى پزیشكان بكرێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى سه‌ندیكا، د. هه‌ست كه‌ریم وته‌بێژى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان دەڵێت: “چه‌ندینجار لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان له‌مه ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت قسه‌مان له‌گه‌ڵ خودى پزیشكان كردووه، ئه‌وان هه‌لیان بۆ ره‌خساوه كه ره‌نگه بۆ كه‌سێكى ئاسایى نه‌ڕه‌خسێت، له ئه‌ڵمانیا تا كه‌سێك ده‌كرێت به پزیشك نزیكه‌ى 300 هه‌زار یۆرۆ تێچووى هه‌یه، له‌كاتێك پزیشكێكى ئاسان و حازر و ئاستبه‌رز له وڵاتى ئێمه خۆى په‌روه‌رده كردوه، ده‌چێت به پاره‌ى خۆى له‌وێ بڕوانامه‌كه‌ى ته‌عدیل ده‌كات و پاشان كاره‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هه‌لێكه بۆ ئه‌و وڵاته دروستبووه”.
وتیشى: “ئه‌و ئیستحقاقه مادییه‌ى كه له وڵاتانى ئه‌وروپا هه‌یه بۆ پزیشك به‌راورد ناكرێت به وڵاتى ئێمه، پزیشكه كورده‌كان له ئه‌وروپا كارده‌كه‌ن به هیلاكیه‌كى كه‌متر، به‌ڵام ته‌قدیر و داهاتێكى باشتریان ده‌ستده‌كه‌وێت، دكتۆرى ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌ى كه حه‌زیان لێیه ته‌قدیره، به‌داخه‌وه زۆرجار هه‌ستى پێده‌كه‌ین كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كى ناڕه‌وا غه‌دریان لێده‌كه‌ن، وه‌كو سه‌ندیكا زۆرجار هه‌ڵویستى خۆمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربڕیوه”.
وته‌بێژى سه‌ندیكاى پزیشكان پێیوایه: ئه‌وه‌ى جێى مه‌ترسییه و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستى پێناكه‌ن، پاش ماوه‌یه‌كى تر به‌جێهێشتنى كوردستان له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ببێت به نه‌ریت، ئاگامان لێیه كه قوتابیانى كۆلێجى پزیشكى كه هێشتا خوێندنیان ته‌واونه‌كردووه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له غوربه‌تدا به‌رده‌وامى به كاره‌كه‌یان بده‌ن، جگه له‌وه پزیشكان هه‌ندێكجار تووشى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بن له‌لایه‌ن كه‌سوكارى نه‌خۆشه‌كانه‌وه.