رێکخراوی ستۆپ دەبێتە ئەندامی تیمی دروستکەرانی گۆڕانکاری له عێراق

میدیای رێکخراو

رێکخراوی ستۆپ لە چوارچێوەی پرۆژەی (تکامل) بە پشتیوانی دامەزراوەی USAIDی ئەمریکی بە یەکێک لەو رێکخراوانەی کە دەبنە ئەندام لە تیمی دروستکەرانی گۆرانکاری لە پارێزگای هەولێر دیاریکرا کە نوێنەرانی ئەنجومەنی پارێزگا و بەرێوەبەرایەتیە خزمەتگوزارییەکانیشی تێدایە.

لە ورکشپۆپە دوو رۆژیەکە لە هەولیر رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە کە نوێنەرانی چوار پارێزگای تر لە ناوەراست و باشوری عێراق بەشداربوون گفتوگۆ لەبارەی چالاکی تیمەکە کرا لە داهاتوو.

جێی باسە پرۆژەی تکامل فۆکەس دەخاتە سەر کاروبارەکانی خزمەتگوزاری و چاودێری و گەشەپێدانی کەرتەکانی ئاو و کارەبا.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.