رێکخراوی ستۆپ و تۆڕی تارگێت راپۆرتی سێیەمی چاودێری یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری بڵاودەکەنەوە

میدیای رێکخراو

رێکخراوی ستۆپ و تۆڕی تارگێت بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی ئەمریکی NED لە گفتوگۆیەکی کراوەدا رۆژی شەممە ٩ی٣ی ٢٠١٩ بە ئامادەبونی مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و نوێنەری بەشێک لە وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکان راپۆرتی سێیەمی چاودێری یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە هەولێر بڵاوکردەوە.
راپۆرتەکە تیایدا راپرسیەکی لەبارەی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری تێدابڵاوکرایتەوە و تیایدا هاتووە زیاتر لە ٥٥%ی بەشداربوانی راپرسیەکە کە توێژەرانن رایانگەیاندووە بۆ گەیشتن بە زانیاری پشت بە پەیوەندیە شەخسیەکانیان دەبەستن نەک یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری، هەروەها تەنها ٣٩% ی توێژەرانی بەشداربوو زانیاری تەواویان لەسەر یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری هەیە.

لە گفتوگۆکراوەکە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران گفتوگۆیان لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو کرد بۆ باشتر جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری.

چاودێریکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری پرۆژەی هاوبەشی تۆری تارگێت و رێکخراوی ستۆپ بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی جێبەجێدەکرێت.

 

Image may contain: 6 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: 2 people, including Renas Ali, people sitting, table and indoor

Image may contain: Farman Rashad

Image may contain: 2 people, people smiling, people sitting, table and indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.