“قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق و هه‌رێم 785 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوه‌”

میدیای STOP

قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان 785 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌ و هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌شی توشی بنبه‌ست بووه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ راپۆرتێكى ناوه‌ندی عێراقی تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابوریدا هاتووه‌.

ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكاریه‌ سیاسیه‌كان (ICPAR) له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ 785 ملیار دۆلار، هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبو‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق توشی بنبه‌ست بووه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگی و رێگریانه‌ی حیزبه‌ سیاسیه‌كان و میلیشیاكانیان دروستیان كردووه‌.

ده‌شڵێت: “پێده‌چێت كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی-ش زیاتر و باشتری پێنه‌كرێت”.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌: هه‌مان ئه‌و حیزب و هاوپه‌یمانیه‌ سیاسیانه‌ی كه‌ له‌‌ 2003ه‌وه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقیان دروستكردووه‌ و متمانه‌شیان به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی و كابینه‌كه‌ی به‌خشیوه‌ له‌ئێستادا كه‌وتوونه‌ته‌ هه‌ڵپه‌ی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تی و حیزبیه‌كانی خۆیان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فشاره‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی.

رونیشیده‌كاته‌وه‌: له‌كاتێكدا گوشاره‌كانی ئۆپۆزسیۆنێكی چالاك له‌ ئاسۆی په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ركه‌وتووه‌ و پشتیوانانی عه‌بدولمه‌هدی-ش له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ (محاسه‌سه‌)ی خۆیان خه‌ریكی دادۆشینی داموده‌زگاكان و سامانی گشتی عێراقن.

فەرمان رەشاد لە راپۆرتەکە تێروانینی رێکخراوی ستۆپ-ی لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازی لە حکومەتی داهاتووی هەرێم خستۆتە روو، رایگەیاندووە چاوەرێ دەکرێ هەندێک چاکسازی سنوردار لە کابینەی نوێ ی حکومەت بکرێت بەتایبەت لە پرسی چاکسازیکردن لە موچە، بەڵام ناچێتە  چاکسازی بنەرەتی.

راپۆرته‌كه‌ی (ICPAR)، كه‌ له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حسێن یه‌كێك له‌ توێژه‌رانی ناوه‌نده‌كه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌، له‌ زاری كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیه‌وه‌‌ ئه‌وه‌ی رونكردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ر هه‌مان ئه‌م حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2003 و 2019دا به‌ به‌های زیاتر له‌ 801 ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵیان ئه‌نجامداوه‌ و زیانیان به‌ سامانی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌. ئه‌مه‌ش له‌ رێگای كۆمه‌ڵێك فێڵ و میكانیزمی دارایی و ئیداری جایاجیاوه‌ وه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌همی، دزین و به‌قاچاخبردنی نه‌وت، هه‌بوونی زیاتر له‌ له‌ یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆری بندیوار له‌هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو هه‌ولێر.

ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و شیكاریه‌ سیاسیه‌كان (www.iraqcr.com) ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆی توێژینه‌وه‌ی سیاسی و ئابورییه‌ و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری عێراقی و بیانی-ه‌وه‌ ئه‌مساڵ دامه‌زرا‌.

 

و.دوارۆژ

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.