ئەندریس مانویل ؛ نمونەی ئیرادەی سیاسی بەهێز

د. محەمەد رێكانی

۱- لە ساڵی ۲۰۱٨ بە سەرۆکی مەکسیک هەڵبژێررا.
۲- بریاری دا لە کۆشکی سەڕۆکایەتی نیشتەجێ نەبێت، بەڵـکو لە خانوەکەی خۆی بمێنێتەوە.
۳- کۆشکی سەڕۆکایەتی وەک بنکەیەکی رۆشنبیری کراوەبێت بۆ هاوڵاتیان، تەنها لە دوو ڕۆژی یەکەمی (۸٥) هەزار هاوڵاتی مەکسیکی سەردانی کۆشکەکەیان کردوە، کە روبەری (٥٦) هەزار مەترە، ۱٤ جار بەقەد کۆشکی سپی ئەمریکایە.
٤- لابردنی ئەو ژمارە زۆرەی پاسەوانانی کۆشکی سەڕۆکایەتی.
٥- فرۆشتنی فڕۆکەی سەڕۆکایەتی لەجۆری بۆینگ ۷۸۷ کە نرخی ۲۱۸ ملیۆن دۆلارە.
٦- فرۆشتنی گشت فڕۆکەکانی بەرپرسانی حکومی کە ٦۰ فڕۆکەو ۷۰ هەڵیکۆپتەر.
۷- بریاری داوە بە فڕۆکەی بازرگانی وەک هاوڵاتیان گەشت بکات.
۸- موچەی خۆی لە ٦۰٪ ی کەم کردەوە.
۹- فرۆشتنی شوێنی حەوانەوی سەڕۆکایەتی لە ولایەتی كوينتانا رو بۆ هەژارەکانی هەمان ویلایەت.
۱۰- فرۆشتنی موڵک و سامانی مافیاکانی تلیاک کە دەستی بەسە ردا گیرابو.
۱۱- بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومی و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی تایبەتی جۆری ڤۆلکس ڤاگن.

هەموو ئەوانەتەنها لە ماوەی ساڵێک!.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.