رێكخراوی ستۆپ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر و پرۆژەی USAID\IGPA كەمپینی ئاو ئایندەمانە رادەگەیەنێت

میدیای رێكخراو

رۆژی پێنجشەممە ١ی ئابی ٢٠١٩ رێكخروی ستۆپ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە چوارچێوەی پرۆژەی تەكامل IGPAی كە ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەولەتی USAID پشتیوانی دارایی دەكات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەڵمەتێكی بۆ پاراستنی ئاو لە ژێرناونیشانی ئاو ئایندەمانە راگەیاند.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە د.عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر پشتیوانی بۆ پرۆژەكە راگەیاند و گوتی پێویستە هەموان كار لەسەر هاندانی هاوڵاتیان بكەنەوە بۆ دەستگرتن بە ئاو. وتیشی سوپاسی هەرسێ لایەنی بەرێوەبەرایەتی ئاو و رێكخراوی ستۆپ و پرۆژەی USAID\IGPA كە بەو پرۆژەیە هەستاون و پێویستە هانی هاوڵاتیان بدەن بۆ بەستنی پێوەری ئاو و پابەندبون بەرێنماییەكان و هەروەها داوای كرد بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ئەو تێبینیانەی لەسەر پێوەری ئاو هەیە چارەسەری بكەن.

ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری ئاوی هەولێر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە پشتیوانی بۆ كەمپینی ئاو ئایندەمانە راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لەگەڵ رێكخراوی ستۆپ و بە پشتیوانی پرۆژەی تكامل ئەو هەلمەتە سێ مانگیە بۆ هۆشیاری بەكارهێنانی ئاو و پێوەری میكانیكی هەژماری ئاو بەرێوەدەبەین. بەرێوەبەری ئاوی هەولێر وتیشی تاكو ئێستا 212 هەزار بەشدار بو لە كۆی 260 هەزار بەشداربوو پێوەری ئاویان بەستوە. ناوبراو داواشی كرد هەر هاوڵاتیەك كێشەی هەیە لە خوێندنەوەی پێوەرەكە دەتوانێت سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بكات.

خەتاب عەزیز رێكخەری پرۆژەی ئاو ئایندەمانە لە رێكخراوی ستۆپ لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە بەناوی رێكخراوی ستۆپ سوپاسی پشتیوانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێری كرد و گوتی ئامانجی ئەو كەمپینە بە پشتیوانی پرۆژەی USAID\IGPA هاندانی هاوڵاتیانە بۆ باشتر بەكارهێنانی ئاو و رێگریكردن لە بەفیرۆدانی ئاو، وتیشی پرۆژەكە لەچەندین بەش پێكدێت لەنێویان كەمپینی میدیا و سۆشیال میدیا، هەروەها هەڵمەتی دەرگا بە دەرگا بۆ بڵاوكردنەوەی پروشۆر و كەلوپەلی تر كە پەیامی دروستبەكارهێنانی ئاویان تێدا نوسراوە.

هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكە ئەندازیار خەلیل قادر سەرۆكی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری ئاو لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەی ئاو ئایندەمانە راگەیاند و داوای كرد هاوڵاتیان بەشداربن لە رێگریكردن لە بەفیرۆدانی ئاو و پابەندبن بە بەستنی پێوەر.

وێنەكان:

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.