رێكخراوی ستۆپ: نابێت رێگری لە دیوانی چاودێری دارایی بكرێت بۆ لێكۆلینەوە لە كەیسی نەوت

  كابینەی پێشو رێگری لە لێكۆلینەوە لە كەیسی كۆمپانیایەكی نەوت كردووە

ميديای STOP

لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، وەزیری پێشووی سامانە سورشتیەكان رێگری لە دیوانی چاودێری دارایی دەكات كە لێكۆلینەوەی لە كۆمەلێك زانیاری بكات كە بەدەستی گەیشتووە لەبارەی   كۆمپانیایەكی بواری نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكات كە لە بەڵگەی خوارەوە ئاماژە بەناوی كراوە.

بەگوێرەی نوسراوەكەی دیوانی چاودێری دارایی كە وەك (فەرمانی دیوانی) ناوی هاتوە بە ژمارە ( 1-1-204) لە ریكەوتی 14ی5ی2019،  دیوان بریاریداوە بە ناردنی دەستەیەكی چاودێری بۆ كۆمپانیای ئاماژە پێكراو بەمەبەستی وردبینی كردن و بەدواداچوون، لە وەڵامدا وەزارتی سامانە سروشتیەكان لە بەرواری 24-6-2019 بە نوسراوی ژمارە (4164) رایگەیاندووە كە وردبیكردن لە كەیسی ئەو كۆمپانیایە لە تایبەتمەندی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانە بەگوێرەی یاسای وەزارەتی ناوبراو و یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.

بەهەمان شێوە كۆمپانیاكەش بە نوسراوی ژمارە (120) لە بەرواری 12-6-2019 رەتی كردۆتەوە ملكەچی هیچ وردبینی و لێكۆلینەوەیەكی دیوانی چاودێری دارایی بێت و، راشیگەیاندوە ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان كراوە بێ بنەمان وەك نوسراوی كۆمپانیاكە كە لەخوارەوە بڵاوكراوەتەوە هاتووە.

 

لەو چوارچێوەیە   رێكخراوی ستۆپ داوادەكات ئەنجومەنی وەزیران پێداچونەوە بەو رێگریانە بكات لەبەردەم دیوانی چاودێری دارایی كە لە رابردوو دروستكراوە، بۆ ئەوەی  دەستیان كراوەبێت بۆ لێكۆلینەوە له گرێبەستەكانی نەوت و داهاتەكان، هەروەها ئەو كۆمپانیایانەی كە لە هەرێمی كوردستانیش كاردەكەن بەگوێرەی یاسای دیوانی چاودێری دارایی دەبێ ملكەچ بن بۆ وردبینی دیوان لەپێناو روونی زیاتر لەكاركردنی كۆمپانیاكان لەكوردستان.

كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یەكێك لە بنەما سەرەكیەكانی كە رایانگەیاندووە پرسی پەرەپێدانی شەفافییەت و چاكسازییە لەسەرجەم كەرتەكان لەنێویاندا كەرتی نەوت. بۆیە چاوەروانین لە داهاتوێكی نزیك هەنگاوی كردەیی لەو رووە بنرێت  لەپێناوی بەهێزكردنی رۆڵی دامەزراوەكانی چاودێری.

 

بەڵگەكان:

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.