پێشتر رێكخراوی ستۆپ كاری لەسەركردووە، پرۆژە یاسایەك بۆ گۆڕینی یاسای داواكاری گشتی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكرێت

میدیای STOP

لەلایەن ۱٤ پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژە پێشنیارێك بۆ دەركردنی یاسایەکی نوێ بۆ دەزگای داواکاری گشتی لە هەرێمی كوردستان  پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە لەم خولەی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان ئەو یاسا کۆنەی ئێستا بگۆڕێت.

جێی باسە ڕێکخراوی ستۆپ لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لەچوارچێوەی پڕۆژەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە  و دەسەڵاتی یاسا بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی  NED لەگەڵ خولی پێشوو و ئەو خولەش هەڵمەتی پشتیوانی  بۆ گۆڕینی یاساکە کرد، لە رێگای ئەنجامدانی سمینار و دیداری جۆراوجۆر لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ ئەو مەبەستەش   دواجار  بە راپۆرتێك  لە ژێر ناویشانی (بەرەو بەهێزكردنی رۆڵی دەزگای داواكاری گشتی) کۆمەڵێک پێشنیار بۆ  یاسایەكی نوێ پێشکەشی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی کاری لەسەر بكرێت،  كە گرنگترین داواکاری سەربەخۆکردنی دەزگاکە بو لە ئەنجومەنی وەزیران، كە لەو ئەو پێشنیارە لەو پڕۆژە نوێیە جێی کرایتەوە، رێكخراوی ستۆپ لەو قۆناغەی ئێستا کار بۆ ئەوە دەکات بە زووترین کات بجێتە بەرنامەی کاری پەرلەمان و لیژنەی یاسایی بۆ ئەوەی دواجار پەسەند بكریت. بەشێوەیەك بچێتە خزمەت چالاككردنی ئەو دەزگایە لە پرۆسەی روبەروبونەوەی گەندەڵی و پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی.

لە دوای ساڵی 2007 تاكو ئێستا چەندین هەول بۆ هەموار و گۆڕینی یاساكە دراون، لەلایەن سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەمواری تایبەت پێشكەشكراوە و لەگەڵ چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمان بەڵام هەولەكان سەركەوتوو نەبونە، چاوەرێ دەكرێت ئەمجارە كاری جدی بكرێت بۆ گۆڕینی یاساكە كۆنەكەی سەردەمی بەعس كە لە ساڵی 1979 دەرچوێنراوە و لە هەرێم چەند جارێك هەموار كرایتەوە بەڵام تا ئێستا بەركارە.

 

دەقی پرۆژە یاسا پێشنیاركراوەكە لەو لینكە بخوێنەوە:

https://www.parliament.krd/media/4105/%D8%A8%D8%B1%D8%A4%D8%B2%D8%A9-%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D8%A7%D9%89-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AF%D8%B9%D8%A7%D8%A1-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%85.pdf

دەقی راپۆرتی رێكخراوی ستۆپ لەبارەی هەمواری یاسای داواكاری گشتی لەو لینكەی خوارەوە ببینە:

بەرەو بەھێزترکردنی رۆڵی دەزگای داواکاری گشتی

 

 

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.