كێ چاودێری دەسەڵاتی دادوەری دەکات؟

 

د.محەمەد رێكانی
بنەمایەکی دەستوری هەیە ئەویش جیایی دەسەڵاتەکانە،( مبدٲ الفصل بين السطات)ە کە دەستوری عێراقی لە ماددەی ٤۷ باس دەکات (تتكون السلطات الاتحادية، من السلطات التشريعية والتنفيذية والقضائية، تمارس اختصاصاتها ومهماتها على أساس مبدأ الفصل بين السلطات.)
ئەم بنەمایە بۆ ئەوەیە کە هیچ دەسەڵاتێک باڵادەستتر نەبێت لە دەسەڵاتەکانی تر و سنوری یەکتر نە بەزێنن، لەچوارچێوەی دەستور و یاسادا، هەروەک بیرمەندی فەڕەنسی مۆنتسکیو ئاماژەی پێکردیە کە دەسەڵات دەسەڵات سنورداربکات ( السلطة تحد السلطة) ، هەریەک لەدەسەڵاتی جێبەجێ کردن و یاسادانان ڕێگەی دەستوری هەن بۆ چاودێری و هەڵوەشاندنەوەی هەریەکیان.

بەڵام دەسەڵاتی دادوەری هیچ ڕێگەیەکی دەستوری و یاسایی نیە بۆ چاودێری کردنی و لێپێچینەوە لێی کاتێک پابەندی یاسایەکان نابێت ، تەنها لە ڕێگای ناوخۆی نەێت، کە لێپێچینەوە لە ئەندامانی خۆی دەکات لە کاتی سەرپێچی و تاواندا، بەڵام چاودێری دەرەکی نیە، ئەمەش لەهەندێک سیستەم وەک ئیتالیا و ئەڵمانیا بە شێوازێک چارەسەر کراوە کە ئەنجومەنی دادوەری چەند ئەندامێکی تێدایە کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگاو و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵکەی مەدەنی دەکەن وچاودێری لایەنی گشتی بەڕێوەچۆنی ئەنجومەنەکە دەکەن دور لە بواری هونەری و یاسایی.

دەسەڵاتی دادوەری له هەرێمی کوردستان و عێراقیش پێویستی بە چوارچێوەیکی دەستوری و یاسایی هەیە کە لە و کارانەی ناکەونە ناو کاری دادگاکان و دۆسیە دادوەریەکان چاودێری چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکانی بکات وەک هەردوو دەسەڵاتەکانی تر بۆ ئەوەی یاساو ئازادیەکان پێشێل نەکرێن.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.