میدیای stop
رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٢٠ وەفدێكی رێكخراوی ستۆپ لە هەولێر سەردانی دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن كرد.
لە دیدارێکدا وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن وێڕای دەستخۆشی لە کارەکانی رێکخراوەکە، تیشکی خستەسەر بەرنامەو پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و جەختی کردەوە، لەسەر گرنگیدان بە شەفافیەت لە جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانیان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.
ھاوکات ئامادەیی و کارئاسانیکردنی وەزارەتەکەی بۆ خستنەڕوی زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان و رەچاوکردنی شەفافیەت لەکارەکانیان دەربڕی.
لای خۆشیانەوە وەفدی رێکخراوی ستۆپ، دەستخۆشیان لە کارەکانی وەزارەت و ھەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیان کرد، ھاوکات ئاماژەیان بە گرنگی زیاتركردنی شەفافییەت لەكارەكانی وەزارەت و ئەنجامدانی چاكسازی وەك لە هێلە گشتیەكانی كابینەی نۆیەم هاتووە. راشیانگەیاند بەشێوازێكی ورد چاودێری جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی چاكسازی دەكەن.
وەفدی رێكخراوی ستۆپ چەند راپۆرت و بڵاوكراوەیەكی رێكخراویان پێشكەش بە وەزارەت كرد، لەنێویاندا راپۆرتێك لەبارەی پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كە ریكخراوی ستۆپ لە چوارچێوەی سەكۆی بەشداری گشتی لەگەل چەند رێكخراوێكی تر ئامادەی كردبوو.

