لەبارەی رووبەروبونەوەی گەندەڵی رێكخراوی ستۆپ كۆبونەوەیەك لەگەڵ UNDP ئەنجامدەدات

میدیای رێكخراو

ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری 4ی12ی2019  رێكخراوی ستۆپ  كۆبونەوەیەكی بەرهەمداری لەگەل د.ئەنوەر بن خەلیفە نوێنەری پرۆگرامی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان UNDP كە هاوكات وەزیری دژە گەندەلی بوە لەیەكەم كابینەی دوای شۆرش لە تونس ئەنجامدا.
كۆبونەوەكە بەسەرپەرشتی دارەوان نوری بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومیەکان لە دەستەی دەسپاکی, بەرێوەچوو بە ئامادەبونی نوێنەری رێكخراوی لێكۆلەریش بۆ سەروەری یاسا.

تیایدا باس لە دۆخی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیدار بە پرسی گەندەڵی و رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و چۆنیەتی بەهێزكردنی ئەو رۆڵە.

رێكخراوی ستۆپ لە دیدارەكە باسیان لە كاروچالاكیەكانی رێكخراو كرد تایبەت بە پرسی گەندەڵی و بەربەستەكانی روبەروبونەوەی گەندەڵیان خستەروو، لەلای خۆیەوە نوێنەری UNDP  كارەكانی رێكخراوی ستۆپی بەرزنرخاند و رایگەیاند هەماهەنگییان فراوانتر دەكەین لە داهاتوو.

Image may contain: 6 people, including Darawan Nury Ibrahim, people sitting, living room and indoor

Image may contain: 5 people, including Farman Rashad and Khattab Azeez, people sitting and indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.