رێكخراوی ستۆپ رێزلێنان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەرۆ و بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەكات

میدیای STOP

رێكخراوی ستۆپ لەبەرامبەر كارو ماندوو بونیان بۆ دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاوڵاتیان و پشتیوانیان لە كەمپینی ئاو ئایندەمانە كە لەلایەن رێكخراوی ستۆپ لەچوارچێوەی پرۆژەی تەكامل كە ئاژانسی نێودەولەتی ئەمریكی بۆ پەرەپێدان USAID پشتیوانی دارایی دەكات جێبەجێكرا, رێزلێنان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوو ئاوەرۆ و بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر دەكات.

وەفدی رێكخراوی ستۆپ رۆژی سێ شەممە 10ی كانونی یەكەمی 2019 سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێری كرد، لە دیدارەكە سەرەتا لەگەل ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری ئاوی هەولێر و ستافی تەكنیكی بۆ هاوكاری جێبەجێكردنی هەڵمەتی ئاو ئایندەمانە كۆبویەوە و رێزلێنانی رێكخراویان بەخشیە بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولیر، لەبەرامبەردا ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری ئاوی هەولێر دەستخۆشی لە رێكخراوی ستۆپ كرد بۆ جێبەجێكردنی هەڵمەتەكە و چالاكیەكانی هەلمەتەكەی بەسەركەوتوو وەسف كرد.

دواتر ستافی رێكخراوی ستۆپ لەگەڵ مەسعود كارەش بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێم و خەلیل عەزیز سەرپەرشتیانی پرۆژەی بەسیستەمكردنی ئاوی هەرێم كۆبویەوە و رێزلێنیانی رێكخراویان ئاراستە كردن، لە بەرامبەردا مەسعود كارەش بەرێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێم دەستخۆشی جێبەجێكردنی هەڵمەتی ئاو ئایندەمانەی لە رێكخراوی ستۆپ كرد، هیواشی خواست هەڵمەتی هاوشێوە بەردەوام بێت.

جێی باسە هەر لە دیدارەكان راپۆرتێكی نوێی رێكخراوی ستۆپ كە لەلایەن خەتاب عەزیز بەرپرسی توێژینەوە و راپرسی رێكخراو ئامادەكرابوو لەبارەی چارەسەری ئاوەرۆی هەولێر ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەرۆی هەرێم كرا.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.