راپرسیەك: گەندەڵترین دامەزراوە لە دیدی هاوڵاتیان دەخاتە روو

میدیا

بەگوێرەی راپرسیەك كە لەشەش وڵاتی عەرەبی ئەنجامدراوە لەلایەن رێكخراوی شەفافییەتی نێودەولەتی، كە  وڵاتەكان بریتین لە ئوردن و لوبنان و مەغریب و سودان و تونس و فەلەستین، 6600 هاوڵاتی تیایدا بەشداریان كردووە، زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە پەرلەمان بە گەندەڵترین دامەزراوە دادەنێنن و بەدوای ئەویش پێیان وایە فەرمانبەرانی كەرتی گشتی و بە پلەی سێیەمیش سەرۆكایەتی و وەزیرەكان.

هەر بەگوێرەی راپرسیەكە لەبارەی  ئەو دامەزراوانەی  زۆرترین بەرتیل وەردەگرن پۆلیس بە پلەی یەكەم دێت و فەرمانگەی دەرهێنانی ناسنامە پلەی دووەم و دادگاكان لە پلەی سێیەم دێن

بەگوێرەی راپرسیەكە زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە متمانەیان نیە بە حكومەت كە رێوشوێن دژی گەندەڵكاران بگرێتە بەر، ئەگەر زانیاریشیان پێبدرێت لەسەر هەبونی گەندەڵی.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.