ناوەرۆكی پێشنیاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ پرۆژە یاسای چاكسازی بخوێنەوە چەندین پێشنیاری گرنگ
دیداری رێكخراوەكان بە سەرپەرشتی رێكخراوی ستۆپ لە هەولێر ئەنجامدرا
میدیای STOP
بە دەست پێشخەری رێكخراوی ستۆپ و بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی فریاكەوتنی میللی (PAO) گفتوگۆیەكی كراوە لە بەرواری 21 كانونی یەكەمی 2019 لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی (30) نوێنەر لە ریكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و شارەزایانی بواری یاسا و دارایی لە ناوەندە ئەكادیمیەكان و ئەندامانی پەرلەمان ساز كرد و تیادا شرۆڤەی پرۆژە (یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵەو بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ) كرد ، وە ئامادەبووان لە گفتوگۆیەكی تێرو تەسەل سەرەڕای دەست خۆشی لە هەنگاوی چاكسازی چەندین ڕاوپێشنیار خرانە ڕوو.
ئاری عەبدولڵا بەرێوەبەری رێكخراوی ستۆپ لەمبارەیەوە رایگەیاند بەدیدی ئێمە لە هەموو پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەكرێت پێویستە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی قسەی خۆیانی تێدابكەن و دەولەمەندی بكەن.
وێنەی چالاكی لە هۆتێل چوارچرا لە هەولێر
وتیشی بەخۆشحاڵیەوە رۆژی یەكشەممە 23ی كانونی یەكەمی 2019 راسپاردەكانمان گەیاندە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی دەسپاكی گفتوگۆیەكی تێروتەسەلمان لەبارەی ناوەرۆكی پێشنیارەكان بۆ دەولەمەندكردنی پرۆژە یاساكە، ئاری عەبدولڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد پێشنیارەكانمان گەیاندۆتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و زۆرینەی پەرلەمانتاران.
وێنەى كاتی كۆبونەوە لەگەڵ لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان و گفتوگۆی سەرنج و پێشنیارەكان.
بۆ خوێندنەوە و دابەزانددنى راسپاردەكان كلیک لەسەر بەرگى راسپاردەکان بكە: