راوێژکارانی پەرلەمان پلەیان بۆ بریکاری وەزیر بەرزدەکرێتەوە

میدیای STOP

میدیای STOP

 

له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوودا به‌ر له‌وه‌ى یاساى چاكسازى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت، به‌ بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان راوێژكارە هه‌میشه‌یىەکانی په‌رله‌مان پلەیان بۆ بریکاری وەزیر بەرزکرایتەوە.

بەپێی زانیارریەکان په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ماوه‌ى خوله‌كانى رابردوو 45 كه‌سى وه‌كو راوێژكار خانه‌نشین كردووه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ یاسایى ژماره‌ (36)ى ساڵى 2004ى تایبه‌ت به‌ خانه‌نشینى، چونكه‌ هیچ كامیان خزمه‌تیان له‌ 10 ساڵ تێنه‌په‌ڕیوه‌ و هه‌یانه‌ خزمه‌ته‌كه‌ى ته‌نها یه‌ك مانگ بووه‌.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان له‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردووش، به‌ر له‌وه‌ى یاساى چاكسازى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت، به‌ بڕیارى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، له‌ كۆى 54 راوێژكارى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مان سه‌رجه‌م ئه‌و راوێژكارانه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا پله‌كانیان به‌رزنه‌كرابوویه‌وه‌، له‌ ئێستادا پله‌كه‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و زۆربه‌شیان پله‌یان بۆته‌ بریكارى وه‌زیر، ئه‌و پلە به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ له‌كاتێكدا له‌ سه‌ره‌تای ساڵى 2016ه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كورستان بۆ فه‌رمانبه‌ران راگیراوه‌، تاوه‌كو ئێستاش نه‌كراوه‌ته‌وه، جگه‌ له‌وه‌ش له‌و به‌رزكردنه‌وه‌دا پرس به‌ لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌وان لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارن.

هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى رابردوو له‌ كۆى ئه‌و ( 286 ) فه‌رمانبه‌ره‌ى په‌رله‌مان، سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ نوسراویان له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌وه‌ بۆ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، یان له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه‌ ناویان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌، سوپاسنامه‌یان بۆ كراوه‌، به‌مه‌ش ماوه‌ى خزمه‌تیان شه‌ش مانگ چۆته‌ پێش.

ئیسماعیل سگێری، سەرۆكی لیژنەی كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەمبارەیەوە بە دوارۆژی راگەیاندوو: وەك لیژنە ئاگادارنین و هیچ زانیاریەكمان لەسەر پلە بەرزكردنەوەی راوێژكارانی پەرلەمان نیە.

وتیشی: “بەو پێیەی ئێمە لیژنەی تایبەتمەندین بەو بابەتە، ئەگەر ئەو پلە بەرزركردنەوەیە كرابێت، پێویست بوو بەفەرمی نوسراوێک ئاراستەی ئێمە کرابا.

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.