رێكخراوی ستۆپ لە سلێمانی گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی چالاكردنی یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان ئەنجام دەدات
رؤژی سێشەمە لە رێكەوتی 7ی كانونی دووەم رێكخراوی ستۆپ بە هەماهەنگی فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكومیەكانی هەرێمی كوردستان و بە پشتیوانی پرۆژەی تكامل IGPA ، یەكەمین كۆبونەوەی بە بەشداری بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی ڕێكخست، ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردن بوو سەبارەت بە پێداچونەوە و جێ بەجێ كردنی یاسایی ڕێكخراوە ناحكومیەكان و بەهێزكردنی ڕۆڵی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە پڕۆسەی چاودێری و بەدواداچوون لە هەرێمی كوردستان.
جێگای ئاماژە پێدانە كۆی تێبینی و سەرنجی ئامادەبووان لە لایەن تیمێكی رێكخراو كۆكرایەوە بە مەبەستی جێكردنەوەیان لە راسپاردەی كۆتایی پرۆژە.