رێكخراوی ستۆپ لە دهۆك گفتوگۆیەكی كراوە دەربارەی چالاكردنی یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان ئەنجام دەدات

رۆژی سێشەممە رێكەوتی ۲۱ی كانوونی دووەم رێكخراوی ستۆپ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكانی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی پرۆژەی تكامل IGPA ، سێیەم گفتوگۆی كراوەی لە دهۆک لەچوارچێوەی پرۆژەی پێداچوونەوە بە یاسای رێكخراوە ناحكومیەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، بە ئامادەبونی بێریڤان سەلیم شەمۆ جێگری سەرۆک و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری دهۆک، و ئەكرەم جەمۆ سەرۆكی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان، وە بە بەشداری بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە دهۆک.

ئامانجی كۆبونەوەكە گفتوگۆكردن بوو سەبارەت بە پێداچونەوە و جێ بەجێ كردنی یاسایی رێكخراوە ناحكومیەكان و بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە پڕۆسەی چاودێری و بەدواداچوون لە هەرێمی كوردستان.

كۆی تێبینی و سەرنجی بەشداربووانی دانیشتنەكە لەلایەن تیمی رێكخراوەوە تۆماركراون بەمەبەستی جێكردنەوەیان لە راسپاردەی كۆتایی پرۆژە كە ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەكرێت.
هۆتێل خانی – دهۆک

هاوپێچ
چەند وێنەیەكی دانیشتنەكە:

Image may contain: 3 people, indoor

Image may contain: 2 people, indoor

Image may contain: 3 people

Image may contain: 2 people, people sitting

Image may contain: 3 people, text

 

Image may contain: 1 person, sitting and indoor

Image may contain: 5 people, people sitting, text and indoor

Image may contain: 3 people, table and indoor

Image may contain: 2 people, people sitting and indoor

Image may contain: 4 people, people sitting and table

Image may contain: 5 people, indoor

Image may contain: 3 people, people standing

Image may contain: 3 people

Image may contain: 1 person

Image may contain: 23 people, indoor

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.