میدیاى ستۆپ
ئەمڕۆ ٢٨ى ١ى ٢٠٢٠ رێکخراوى ستۆپ لە دیدارێک لە شارى هەولێر راپۆرتى (چاودێرى و هەڵسەنگاندن هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق) بڵاوکردەوە. ئەو راپۆرتە لە چوارچێوەی پرۆژەی (بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان) کە رێکخراوی ستۆپ بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموکراسی NEDی ئەمریکی ئامادەکراوە. لەو راپۆرتە دا چاودێرى و هەڵسەنگاندنى هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان کراوە و، بەراورد بە هێلە گشتیەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە کارنامەی کابینەی نۆیەم کراوە.
وردەکارى راپۆرت
ناوی راپۆرت: راپۆرتى چاودێرى و هەڵسەنگاندن هەنگاوەکانى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان-عێراق
نوسین و ئامادەكردنی: رێكخراوی ستۆپ
ساڵی چاپ: کانونى دووەم ٢٠٢٠
شوێنی چاپ: چاپخانەی كامبرج – هەولێر
بڵاوكراوەكانی رێكخراوی ستۆپ زنجیرەی (٢٤) ساڵی ٢٠٢٠
بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لەسەر بەرگەکە بکە: