چەند زانیاریەكی گرنگی راپۆرتی چاودێری و هەڵسەنگاندنی هەنگاوەكانی چاكسازی بخوێنەوە

میدیای ستۆپ، باری سالح

 

رێكخراوی ستۆپ لە بەرواری 28ی كانونی دووەمی 2020 لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێری بەڵێنەكانی چاكسازی بە پشتیوانی سندوقی نیشتیمانی بۆ دیموكراسی NED راپۆرتی شەش مانگی چاودێری و هەڵسەنگاندنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

كۆنفرانسەكە بە ئامادەبونی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی و نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانتاران و نوێنەری بەشێك لە وەزارەت و دامەزراوە حكومیەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و یاسا ناسان و میدیاكاران بەرێوەچوو.

لە دەسپێكی كۆنفرانسەكە یونس حەمەد كورتەیەكی دەربارەی پرۆژەی بەهێزكردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی كوردستان باس كرد.

Image may contain: 1 person

دواتر فەرمان رەشاد رێكخەری راپۆرتەكە لە رێكخراوی ستۆپ وردەكاری راپۆرتی شەش مانگی چاودێری و هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداران خستەروو، رایگەیاند لە 6 مانگی یەكەمی كابینەی حكومەتی هەرێمدا 15 كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدراوە و 12 راپۆرتی وەزارەتەكانیش تاووتوێكراوە، بەڵام هیچ كۆبونەوەیەكی ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێم ئەنجامنەدراوە.

Image may contain: 2 people, including Farman Rashad

لە میانەی قسەكانیدا راشیگەیاند:” 18 وەزیر و جێگری سەرۆك وەزیرانیش فۆرمی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانەكانیان پڕكردۆتەوە، بەڵام ناوی سەرۆك وەزیران لەو لیستەدا نییە”.

فەرمان رەشاد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد تاكو ئێستا هەنگاوەكانی چاكسازی لە كابینەی نۆیەم زۆر خاوە، راپۆرتی دیلۆیت بڵاونەكراوەتەوە، وە حكومەتی هەرێم یاسای بودجەشی بۆ پەرلەمان نەناردووە.

وتیشی بۆ بەهێزكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی پێویستە “ئەنجومەنی باڵای رووبەروبونەوەی گەندەڵی لە هەرێم” دروستبكرێت و “بەڵێنامەی داڵدەنەدانی گەندەڵكاران و روبەروبونەوەی گەندەڵی” لەنێوان لایەنە سەرەكیەكانی پێكهێنەری حكومەت واژوو بكرێت.

هەروەها د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی لە وتەیەك دەستخۆشی لە رێكخراوی ستۆپ كرد بۆ ئامادەكردنی راپۆرتەكە و رایگەیاند شەری روبەروبونەوەی گەندەڵی ئیرادەیەكی بەهێزی دەوێت، پێویستە هەموان پشتیوانی پرۆسەكە بكەن.

Image may contain: 1 person, text

دواتر بەشدارانی كۆنفرانسەكە تێروانینی خۆیان لەبارەی ناوەرۆكی راپۆرتەكە و ئاستی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی چاكسازی خستەروو.

Image may contain: 13 people, including Kakazead Hamad, Muhammed Omar, Hemn Mamrash and Wasfi Chalak, indoor

 

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنى تەواوى راپۆرتەکە کلیک لێرە بکە.

 

چەند دیمەنێكی دانیشتنەكە:

Image may contain: 12 people, including Hemn Mamrash and Wasfi Chalak

Image may contain: ‎10 people, ‎including ‎محمد جمیل علی‎ and Kakazead Hamad‎‎

Image may contain: 3 people, including Kakazead Hamad, text

Image may contain: 1 person

Image may contain: 3 people, text

Image may contain: 2 people, hat and text

Image may contain: 4 people, suit

Image may contain: 4 people, suit

Image may contain: 2 people, suit and text

رەنگە تۆ ئارەزووی ئەمانشە بکەیت پۆستی زیاتری نوسەر

وەڵامدانەوە دابنێ

ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.